شاندێكى باڵاى ئه‌مه‌ریكا سه‌ردانى مه‌نبه‌ج-یان كرد

بەشی سووریا- فەرماندەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە مەنبەج رايگەیاند، به‌ پەرۆشن لەسەر ئاسایشی شارەکە و دەمێننه‌وه‌ بۆ دوورخستنەوەی هەر مەترسییێک.

کوردپرێس:

شاندێکی ئەمه‌ریکی كه‌ پێكهاتوون، لە هەر یەک لە فەرماندەی هێزەکانی ئەمه‌ریکا لە روژهەڵاتی ناوەڕاست، ژه‌نرال جۆزێف فوتیل، و یاریدەدەری وەزیری بەرگری ئەمریکی جان رود سەردانی شاری مەنبەج-یان کرد.

نووسینگەی راگەیاندنی مەنبەج، بڵاوی کردووەته‌وه‌ شاندەکە بە یاوەری بەڕێوەبەرانی مەدەنی شارەکە و ئەنجومەنی سەربازی مەنبەج گەڕانێکیان بەناو بازاڕی شارەکە ئەنجام دا و دڵنیاییان دا بە خەڵکی شارەکە لەبارەی رێککەوتنی ئەمه‌ریکا و تورکیا.

لە میانەی گەڕانەکەدا جوزێف فوتێل، بە خەڵکی شارەکەى وتووە؛ پەرۆشن بۆ ئاسایش و ئەمنی شارەکە"ئێمە لێرە دەمێنینەوە بۆ دورخستنەوەی هەر مەترسییەک کە هەڕەشە لە شارەکە بکات".

News Code 15840

Your Comment

You are replying to: .
captcha