ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی سوپای عێراق و پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لەگەڵ مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دیداری کرد و لە دیدارەکەدا کونسوڵی گشتیی ئەمریکا ڕایگەیاند ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی سوپای عێراق و پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.

کوردپرێس:

ڕۆژی دووشەممە 2021/4/12 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ماتیۆ تولەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا کە ڕۆب واڵەر کونسوڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەولێر ئامادەی بوو، گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی عێراق و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کرا.

باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، تیشکی خستە سەر دایەلۆگی ستراتیجی ئەمەریکا و عێراق و ئاماژەی بەوەدا، کە لە چوارچێوەی هێزەکانی هاوپەیمانان، ئەمەریکا بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی سوپای عێراق و پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش.

باڵیۆزی ئەمەریکا ستایشی چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد، بەتایبەتی هەنگاوەکانی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە.

سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی هەوڵ و پشتیوانیی باڵیۆزی ئەمەریکای کرد لە پەسەندکردنی یاسای بودجەی فیدراڵی و پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی بە جێبەجێکردنی یاسای بودجە دووپات کردەوە و داواشی کرد حکوومەتی فیدراڵی، ئەرکەکانی خۆی لە بەرامبەر هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی یاسای بودجەدا جێبەجێ بکات.

News Code 1584

Your Comment

You are replying to: .
captcha