قەدەغەی هاتوچۆ بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا جارێکی تر لە هەرێمی کوردستان درێژ کرایەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتى ناوخۆى حکوومەتى هەرێم بریاری دا بە مەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆناڤایرۆس قەدەغەی ھاتووچۆ لەسەرجەم پارێزگاکانى هەرێم تا ١٦/٤/٢٠٢٠ درێژ بکرێتەوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی هەینی 10ی ئەیپرێڵی 2020 وەزارەتى ناوخۆى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاندوە، لەپێناو پاراستنى ئاسایشى تەندروستیى هەرێمى کوردستان بریارمان دا بە درێژکردنەوەى ڕاگرتنى هاتووچۆ لە تەواوى پارێزگاکانى هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانى ڕاپەڕین و گەرمیان و گشت یەک ئیداریەکان تا ١٦/٤/٢٠٢٠ کاتژمێر ١٢ى شەو هەر شۆفێرێک سەرپێچى بکات بەپییى بەیانى ژمارە ١٩ سزا دەدرێت.

هەروەها وەزارەتی ناوخۆ جەختی کردووەتەوە، کە هاتووچۆى پیادە قەدەغەیە جگە لە حاڵەتى دابینکردنى پێداویستى رۆژانەو حاڵەتى نەخۆشى ئەوانەى سەرپیچى بکەن ریکاری یاساییان بەرامبەر دەگیریتە بەر.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 158322

Your Comment

You are replying to: .
captcha