کوردپرێس:
ماڵپەڕی ئیدارەی گشتیی ڕاگەیاندنی وەزارەتی بەرگریی ئێران لە زاری فەریق حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێرانەوە نووسیویەتی ئەمریکا کار بۆ گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە دەکات ئەوەش لە چوارچێوەی دوو پڕۆژی داڕێژراودا.
ئەو وتانەی وەزیری بەرگریی ئێران لە کۆنفڕانسی جوگرافیای ئێراندا دێتە ئاراوە کە بە بەشداریی جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێرانەوە لە پەیمانگای جوگرافیایی هێزی چەکداری ئێراندا بەڕێوە چوو.
فەریق حاتەمی گوتیشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانلەماوەی 100 ساڵی ڕابردوودا پاش شەڕی دووهەمی جیهانی و ڕووخانی ئیمپراتووریی عوسمانی لە ژێر کاریگەریی دابەشکردنی سنووری جوگرافیاییدا بووە و سەرلەبەری شەڕەکانی ماوەی ئەم سەد ساڵەی ڕابردووش ئەنجامی کارتێکەریی هەمان گۆڕینی دیموگرافیایە.
ناوبراو ئاماژەی بە کۆمەڵکێ شەڕی 50 ساڵی ڕابردوو کرد و وتیشی ئەو شەڕانەی ئەنجامی گۆڕینی دیموگرافیای ناوچەکە پاش ڕووخانی عوسمانییەکان بوو؛ لەوان: داگیرکرانی ئەفغانستان لەلایەن شەورەوییەکانەوە، هێرشی ڕژیمیبەعسی عێراق بۆ سەر ئێران، داگیرکرانی عێراق و ئەفغانستان لەلایەن ئەمریکاوە و ... .
حاتەمی سەبارەت بە پڕۆژەی یەکەمی ئەمریکا وتی واشەنتۆن بەنیازە چواردەوری ئێران بگرێت بۆ ئەوەی ڕێگە لە بازرگانیی ئێران بە کەرتی وزەوە بگرێت و لەباری جیۆپەۆلەتیکییەوە ئێران سست بکات بەڵام دیارە ئەو پلانەیان پێ جێبەجێ ناکرێت.
وەزیری بەرگریی ئێران سەبارەت بە پڕۆژەی دووهەمی ئەمریکییەکان ئاشکرای کرد: ئەمریکا بەنیازە دیموگرافیای هەموو ناوچەکە بگۆڕێت. ڕێککەوتنی سایکس پیکۆ ڕێککەوتنێکی هەڵقوڵاوی بیرۆکەی وڵاتانی ڕۆژئاوا بوو و لە سەر بنەمای هەلقۆستنەوە و بەرژەوەندیی ئەو وڵاتانە دامەزرا و بەسەر ناوچەکەدا سەپێندرا و ئێستاش ئەو نەزمەی ئەمریکا بۆ ناوچەکەی داڕشتووە نەزانانە، دواکەوتووانە، ملهوڕانە و هەلخوازانەیە کە بە قازانجی ئەمریکا و بە زیانی گەلانی ناوچەکە دەبێت.
حاتەمی ئەوەشی زیاد کرد کە ئەمریکا بەنیاز بوو لە ڕێگای هەرێمی کوردستانەوە پلانەکەی خۆی دژ بە ئێران و ناوچەکە جێبەجێ بکات بەڵام ووشیاریی خەڵک و حکوومەتی هەرێم و ئامادەبوونی ئێران و تورکیا ڕێگریی کرد لە جێبەجێکردنی ئەو پلانە کەچی ئێستا ئەمریکا لە بەشێکی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا کار لە سەر هەمان پڕۆژە دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment