بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، کۆبونەوەی رۆژی 2ی نیسانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی یەکێک لە تەوەرەکانی تایبەت بووە بەپرسی پشتیوانی کردن لە کاندیدکردنی "مستەفا کازمی، ئه‌گه‌ر به‌ڕێز عه‌دنان زورفی له به‌ربژێری بکشێته‌وه، چوونکە ئێمه کازمی بە دۆستی کورد دەزانین، و بەڵێنی داوە ئەگەر متمانەی بدەینێ بۆ بوون به سەرۆک وەزیران، ئه‌وا به‌ڕێزیان ئەو مافانەی گه‌له‌که‌مان ده‌پارێزێت کە لە دەستوری عێراقدا هاتوە و گەشە به په‌یوه‌ندییه‌کان ده‌دات. لە چەند رۆژی رابردوش، مستەفا کازمی، پەیوەندی بە سەرۆک لاهورەوە کردوە و، داوای پشتیوانیی لێ کردوه".
ئەوەش هاتووە، په‌یوه‌ندار به‌م پرسه، ئه‌مڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندی بە لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتییەوە کردووە و دوای راوێژ لەگەڵ یەکێتیدا بهیاننامهکەی سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان دەرچوو، کە تێیدا پشتگیری هەرێمی کوردستان بۆ مستەفا کازمی دەربڕیوە.
مەکتەبی پەیوەندیەکانی یەکێتیی ئەوەشی خستوەتە ڕوو، به لەبەرچاوگرتنی داواکاری ره‌وای خۆپیشاندەران و خواستی لایه‌نه شیعه‌کان بۆ یه‌کده‌نگی و لە سۆنگەی باوەربوون بە پێویستیی پێکه‌وه ژیانی ئاشتیانه بۆ دابین کردنی سه‌قامگیری و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌کان، یه‌کێتیی نیشتمانیی به پێویستی ده‌زانێت که حکوومه‌تێکی به‌هێز و نیشتمانی و پابه‌ند به ده‌ستوور به زووترین کات له به‌غدا په‌سه‌ند بکرێت.
باس لەوەشکراوە، هه‌ر لێره‌شه‌وه یه‌کێتیی نیشتمانیی بانگهێشتی لایه‌نه سیاسییه‌کانی کوردستان ده‌کات، کۆبوونه‌وه‌یێکی فراوان بۆ یه‌کخستنی هه‌ڵوێسته‌کان ببه‌ستن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment