سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پشتیوانیی خۆی لە مستەفا کازمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕادەگەیێنێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پشتیوانی مستەفا کازمی بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات.

کوردپرێس:

لە راگەیێندراوێکدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا بڵاوی کردۆتەوە کە پشتیوانی لە مستەفا کازمی بۆ پێکهێنانی حکوومەت دەکات.

لە ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمدا نووسراوە: "ئەم دۆخە سەخت و دژوارەی وڵاتە ئازیزەکەمانی پێدا تێدەپەڕێ، لە هەموومان دەخوازێ ناکۆکیيەکانمان بەلاوە بنێین، هەرچی زووترە لەسەر میکانیزمێک بۆ پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵی بەپێی دەستوور و لەسەر بنەمای سازانێکی راستەقینە رێکبکەوین کە سەقامگیری و بەتوانایی حکوومەتەکە لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیدا مسۆگەر بکات".

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بە پشتیوانیی هەموو لایەنە نیشتمانییەکان بە پێویست دەزانێ. لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە لەو روانگەیەوە "پێشوازی لە بەربژێرکردنی مستەفا کازمی دەکەین بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی حکوومەتی فیدراڵی لەلایەن هێزە سیاسییەکانی پێکهاتەی شیعەوە".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان داوا لە هەموو لایەک دەکات پشتیوانی بکەن تاوەکوو مستەفا کازمی بە زووترین کات ئەرکەکانی پێکهێنانی حکومەت تەواو بکات.

دەقی راگەیێندراوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:

ئەم دۆخە سەخت و دژوارەی وڵاتە ئازیزەکەمانی پێدا تێدەپەڕێ، لە هەموومان دەخوازێ ناکۆکیيەکانمان بەلاوە بنێین، هەرچی زووترە لەسەر میکانیزمێک بۆ پێکهێنانی حکوومەتی فیدراڵی بەپێی دەستوور و لەسەر بنەمای سازانێکی ڕاستەقینە ڕێکبکەوین کە سەقامگیری و بەتواناییی حکوومەتەکە لە جێبەجێ کردنی ئەرکەکانیدا مسۆگەر بکات. گرنگترین ئەرکیشی لەم قۆناغەدا، بەرەنگاربوونەوەی ئەو مەترسی و قه‌یرانانه‌یه‌ کە ڕووبەڕووی عێراق بوونەتەوە.

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕوانگه‌ی باوەڕی بە سەقامگیریی سیاسی و ئەمنیی عێراق و ئامادەیی بۆ کاری جددی لەو پێناوەدا، پێکهێنانی حکوومەتی نوێ بە پشتیوانیی هەموو لایەنە نیشتمانییەکان زۆر بە پێویست دەزانێ. لەو پێودانگەوە پێشوازی لە کاندیدکردنی بەڕێز مستەفا کازمی دەکەین بۆ پۆستی سەرۆکی وەزیرانی حکوومەتی فیدراڵی لەلایەن هێزە سیاسییەکانی پێکهاتەی شیعەوە. داوا لە هەموو لایەکیش دەکەین پشتیوانی بکەن تا بە زووترین کات ئەرکەکانی پێکهێنانی حکوومەت تەواو بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158295

Your Comment

You are replying to: .
captcha