بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئاژانسی میدیالاین-ی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت تا ئێستا هەواڵێک لەسەر بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا بڵاو نەبووەتەوە. کارناسان و بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر هۆشداری دەدەن کە لەئەگەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەدا بەهۆی نەبوونی کەرەستەی پێویست دۆخی ناوچەکە مەترسیدار دەبێت.
ناوچەی ژێر دەسەڵاتی کوردانی سووریا پەیوەندییێکی ئەوتۆی لەگەڵ جیهاندا نییە چوونکە بەوتەی بەرپرسانی کورد و شرۆڤەکاران، ئێستا سنووری تورکیا بەڕووی کوردەکاندا بە تەواوێتی داخراوە و پەیوەندیێکی فەرمی و بەربڵاویش لەنێوان ئەم ناوچەیە و هەرێمی کوردستانی عێراقدا نابینرێت. لەلایێکی دیکەشەوە هاتوچۆی فەرمی کوردانی سووریا لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی و سەربزیواندا زۆر سنووردارە.
بەرپرسانی کورد دەڵێن خاوێن مانەوەی ئەم ناوچەیە بەهۆی نەبوونی پەیوەندی لەگەڵ دەرەوە بەهرەیێکە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا.
تۆماس مەک کلیر، شرۆڤەکاری ناوەندی ڕاگەیاندنی ڕۆژئاوا، پەیمانگای سەربە کوردەکانی سووریا بە میدیالاین-ی وتوو لە پەراوێز مانەوەی ناوچەی کوردنشینی سووریا بووەتە هۆی نەگواستنەوەی کۆرۆنا ڤایرۆس بۆ ئەم ناوچەیە.
بەم حاڵەشەوە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردانی سووریا ئیمکاناتی زۆر کەمی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەبەردەستدایە. بەرپرسانی کوردستانی سووریا و چاودێڕانی دانیشتووی ئەم ناوچەیە بە ئاژانسە ئەمریکییەکەیان وتووە ئەنجامی تاقیکارییەکان دەبێت لە دیمیشقەوە بگەڕێندرێتەوە کە ئەوەش یەک هەفتە کاتی پێویستە.
بەسام ئیشاک نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات لە ئەمریکا؛ داوا لەو وڵاتە دەکات بە ئاوڕدانەوە لەوەی کە ئەمریکا خۆی بە هاوپەیمانی کوردانی سووریا وەسف دەکات کەرەستەی پێویست وەکوو کیتی تاقیکاریی کۆرۆنا بۆ کوردستانی سووریا بنێردرێت چوونکە ئێستا تەنها ئامێری بەردەست لە باکووری سووریا گەرمیپێوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment