بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەسعوود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان له بارهی پهلامارهكهی شهوی رابردووی داعش ڕایدەگەیێنێت ئەم جۆرە پەلامارانە بەڵگەیێكی ڕوونە لەسەر ئەوەی كە تیرۆریستانی داعش خۆیان ڕێكخستووەتەوە و هەڕەشەیێكی بەردەوامن بۆ سەر ئاساییش و ژیانی هاووڵاتیان.
دهقی پهیامهكهی بارزانی:
بەداخێكی زۆرەوە شەوی ڕابردوو لە ئەنجامی پەلاماری تیرۆریستان بۆ سەر سەنگەرەكانی پێشمەرگە و ڕووبەڕووبوونەوەی هێزی پێشمەرگە و تیرۆریستانی داعش لە سنووری شارۆچكەی كوڵەجۆ لە گەرمیان دوو پێشمەرگەی سەر بە لیوای پێنجی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە بە ناوەكانی ئیسماعیل فارس ڕەسووڵ و سووركێو حەمەڕەشید پاڕەزانی شەهید بوون.
پرسە و سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری سەربەرزی شەهیدانی شەوی ڕابردووی كوڵەجۆ دەكەم و خودای مەزن سەبر و ئارامی بە هەموو لایێک ببەخشێت.
ئەم جۆرە پەلامارانە بەڵگەیێكی ڕوونە لەسەر ئەوەی كە تیرۆریستانی داعش خۆیان ڕێكخستووەتەوە و هەڕەشەیەكی بەردەوامن بۆ سەر ئاساییش و ژیانی هاووڵاتیان. هەر بۆیەش پێویستە لەناوبردن و ڕێشەكێش كردنی تیرۆر وەک ئەولەوییەتێكی سەرەكیی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی عێراق و هاوپەیمانان بمێنێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment