پترۆلیۆم ئیکۆنۆمیست: ئایندەیێکی سەخت چاوەڕێی کوردەکانی عێراق دەکات

بەشی جیهان- گۆڤاری پترۆلیۆم ئیکۆنۆمیست ئاماژە بە دابەززینی نرخی نەوت و کێشە دارایییەکانی کۆمپانیا بیانییەکان دەکات و دەڵێت کوردەکانی عێراق جارێکی تر تووشی قەیرانەکەی 2014 دەبنەوە.

کوردپرێس:

گۆڤاری ئابووریی پترۆلیۆم ئیکۆنۆمیست لە ڕاپۆرتێکدا سەرنجی خستۆتە سەر مەلەفی نەوت لە هەرێمی کوردستان و لەو باریەوە هۆشداریی ئەوەی داوە کە ئەو ناوچە خۆبەڕێوەبەرەی عێراق جارێکی تر کێشەکەی 2014ی تووش دەدبێتەوە و بە قەیرانی دارایی گرفتار دەبێتەوە.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە هەرێمی کوردستان 90 لە سەدی داهاتەکەی لە ڕێگای فرۆشتنی نەوتی خاوەوە دابین دەکات و ئێستا کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان کێشە زۆریان هەیە هەر لە خەرج نەکرانی قەرزەکانیان و دابەزینی ڕێژەی پاشەکەوتی ژمارەیێک لە کێڵگە نەوتییەکان و لە ئەنجامدا دابەزینی نرخی نەوت لەم یەک مانگەی دوایی کۆمەڵێک کێشەی سەرەکین کە هەرێمی کوردستان لە مەلەفی نەوتدا تووشی هاتووە.

پترۆلیۆم ئیکۆنۆمیست هۆشداریی ئەوەشی داوە کە کێشەکانی ئایندەی کۆمپانیا نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان وای کردووە پلانی کۆمپانیاکان بۆ پەرەپێدانی کێڵگەکانی هەرێمی کوردستان بە هەڵپەسێردراوی بمێنێتەوە و دوور نیە ئەو مەسەلەیەش ببێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی خاوی هەرێم و لە ئەنجامدا هەرێمی کوردستان بە کورتهێنانی داهات تووشی کێشەیێکی تر ببێت.

گۆڤارەکە ئاماژەی بەوەش کردووە کە عادل عەبدولمهەدی سەرۆکوەزیرانی دەست لە کار کێشاوی عێراق سەرباری ئەوەی هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوتەکەی ڕادەست نەدەکرد پەکی ناردنی بودجە و مووچەی هەرێمی نەخستبوو بەڵام دوور نیە کوردەکان ئەم جارەیان ئەوەندە بەختیان نەبێت و سەرۆکوەزیری ئایندەی عێراق وەک عەبدولمەهدی بە دۆستانە مامەڵە لەگەڵ کورد نەکات و ئەگەر هەرێم 250 هەزار بەرمیلەکە ڕادەست نەکات بودجەی بۆ نەیەت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 158282

Your Comment

You are replying to: .
captcha