هەڵوێستی پەرلەمانی عێراق لەسەر بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پەرلەمانی عێراق هەڵوێستی خۆی لەبارەی بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی راگەیاند.

کوردپرێس:

دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ پێنج شەممە كۆ بووەوە و لەكۆبوونەوەكە بڕیاری یەكلاكەرەوەی لەبارەی ئەو سكاڵایانە دا، كە لەلایەن سەرۆكایەتیی كۆمار و پارتی دیموكرات ‌و كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق تۆماریانكردبوو.

نووسینگەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەمیانی بەیاننامەیێک0 رایگەیاند، كە سەلیم جبوری سەرۆكی پەرلەمان پشتگیری بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی عێراق دەكات.

نووسینگەی سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق راشیگەیاند، كە پەرلەمانی عێراق رێزی سەرجەم بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی دەگرێت‌و جێبەجێی دەكات.

دادگای فیدراڵی لەانیشتنەكەدا بڕیاریدا، بەوەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراق، كە لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە هەمواركراوە، بەیاسایی‌و دەستووری زانی‌و رایگەیاند، "هیچ پێشێلێكی دەستووری لەو بارەوە نەكراوە".

بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ژماردەنەوەی دەنگەكانی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری رابردوو بۆ پەرلەمانی عێراق، دەستوورییە، ئەوەش بۆ دڵنیایی هەموو لایەنەكان، كە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنیان كردووە.

هەر بەپێی بڕیاری دادگا، بەراوردكردنی دەنگەكانی ناو سندوقەكانی دەنگدان، بەو ئەنجامانەی لەلایەن ئامێرەكانی ژماردنی دەنگەكان دەرچووە، یاساییەو ئەوەش رێگەیەكی تر دەبێت، بۆ نەهێشتنی گومانەكان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان.

هەروەها دادگای فیدراڵی، رەتكردنەوەی رەهای دەنگەكانی دەرەوەی وڵات‌و ئاوارەكان‌و هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانی بەپێویست نەزانی، تا ئەوەی لەو بارەوە لێكۆڵینەوە بكرێت، بۆ ئەوەی دەربكەوێت، ساختەكاری كراوە، یان نا.

پەرلەمانی عێراق، ماوەی رابردوو، هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكانی عێراقی كرد، كە ئەوەش كاردانەوەی لێكەوتەوەو كاردانەوەكانیش بەردەوامی هەیە، كە لەو بارەوە چەند لایەنێك سكاڵای یاساییان تۆماركرد.

لەبارەی ئەو بڕگەیەی باس لەحاڵەتی هەڵوەشانەوەی ئەنجامی هەڵبژاردن دەكات، ئەگەر ساختەكاری هەبوو، دادگا بڕیاریدا، بەوەی ئەگەر سەلما ساختەكاری كراوە، ئەوە دادگای فیدراڵی لەو بارەوە كۆبوونەوەی خۆی دەكات‌و بڕیاری یەكلاكەرەوە دەدات.

لەبارەی راسپاردنی ئەندامانی لیژنەی دادوەری بۆ راسپاردنی كارەكانی كۆمسیۆن‌و سڕكردنی ئەندامانی كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان، دادگای فیدراڵی بڕیاریدا، ئەو هەموارەو یاسایی‌و دەستوورییەو پێچەوانەی دەستوور نییە، بەو مەرجەی ئەو كارە بۆ ماوەیەكی كاتی بێت.

News Code 15828

Your Comment

You are replying to: .
captcha