کوردپرێس: بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، تا ئێستا پشکنینی پزیشکی بۆ 26 هەزار و 331 کەس کراوە و لە ماوەی شەو و رۆژێکدا 91 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەم شێوەیەی خوارەوە تۆمارکراون:
بەغدا/ روسافە: 13 حاڵەت
بەغدا/ کەرخ: 1 حاڵەت
بەغدا/ شاری پزیشکی: 7 حاڵەت
نەجەف: 44 حاڵەت
دیالە: 1 حاڵەت
واست: 1 حاڵەت
زیقار: 5 حاڵەت
بەسرە: 6 حاڵەت
موسەننا: 2 حاڵەت
سلێمانی: 3 حاڵەت
هەولێر: 5 حاڵەت
دهۆک: 3 حاڵەت
هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، ئەمڕۆ حاڵەتێکی مردن بەهۆی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراوە، ئەویش لە شاری پزیشکی پارێزگای بەغدا بووە.
هاوکات 29 کەسیش بە تەواوی لە پەتاکە چاک بوونەتەوە، لەوانەش:
16 حاڵەت لە سلێمانی
حاڵەتێک لە هەولێر
5 حاڵەت لە کەربەلا
حاڵەتێک لە واست
4 حاڵەت لە بەسرە
2 حاڵەت لە دیالە
وەک لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراقدا هاتووە، تا ئێستا کۆی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرانسەری عێراق گەیشتووەتە هەزار و 122 حاڵەت، لەو ژمارەیەش 65 کەس گیانیان لەدەست داوە، لەکاتێکدا 373 کەس بە تەواوی لە پەتاکە چاک بوونەتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment