١٧ وڵات چاودێری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانی تورکیا ده‌که‌ن

به‌شی تورکیا- به ‌مه‌به‌ستى چاودێری کردنی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانى و سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ى تورکیا زیاتر له‌ ٦٠ په‌رله‌مانتار له‌ ١٧ وڵاتی جیاوازی ئه‌ورووپییه‌وه‌ سه‌ردانى تورکیا ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار ئه‌مین ئه‌ندامی شاندی سوید بۆ چاودێری له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کانى تورکیا ڕای‌گه‌یاند: په‌رله‌مانتاره‌کانی ئه‌و ١٧ وڵاته‌ که‌ چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌که‌ن دابه‌ش ده‌کرێن به‌ سه‌ر شاره‌ جیاوازه‌کانی تورکیادا به‌ مه‌به‌ستی چاودێری کردنى کاتی ده‌نگدان و داخستنی بنکه‌کانی ده‌نگدان و هه‌ژمار کردنى ده‌نگه‌کان.

ناوبراو وتیشى: به‌شێکی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه‌ شاندێکی چوار که‌سین که‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی سویده‌وه‌ ده‌ستنیشان کراون.

بڕیاره‌ ٢٤ى ئه‌م مانگه‌ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ى په‌رله‌مانى و سه‌رۆکایه‌تى له‌ تورکیا به‌ڕێوه ‌بچێت.

سه‌رچاوه‌: ئێن ئاڕتی

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15826

Your Comment

You are replying to: .
captcha