پارێزگاری کرماشان: بەشێک لە بازاڕەکان ڕۆژی 23ی خاکەلێوە دەکرێنەوە

بەشی کرماشان- پارێزگاری کرماشان لە پرێس کونفڕانسێکدا ڕایگەیاند ڕۆژی شەمە 23ی خاکەلێوە بەشێک لە کسم و کار و بازاڕەگان کە مەترسیی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا تێیاندا کەمترە دەکرێنەوە و هاتوچۆی نێوشارەکانیش ئازاد دەکرێت.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 17ی خاکەلێوەی 1399 هووشەنگ بازوەند پارێزگاری کرماشان لە لێدوانێکدا بە هەواڵنێرانی ڕاگەیاند بە پێی ئەو دانیشتنەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران کە لە ڕێگای ڤیدیۆ کۆنفڕانسەوە بە سەرۆکایەتیی سەرۆککۆمار ئەنجام درا بڕیارە ڕۆژی شەمە 23ی خاکەلێوە بەشێک لەو کسم و کار و بازاڕانە بکرێنەوە کە مەترسیی بڵاوبوونەوەی کۆرۆنایان تێدا کەمترە.

بازوەند گوتیشی لە دانیشتنەکەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران و ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کۆمەڵێک بڕیار و ڕێکار گیراە بەر و پارێزگای کرماشانیش پێبەند دەبێت بە جێبەجێ کردنی هەمان بڕیار و قەراری ئەنجومەنی وەزیران.

ناوبراو زیادی کرد هەر لە ڕۆژی شەمەوە بە شێوەی سنووردار هاتوچۆی نێو پارێزگای کرماشان لە شارەکانەوە بەرەو شارێکی دیکە ئازاد دەکرێت.

شایانی باسە پارێزگای کرماشان یەک لەو پارێزگا کوردنشینەکانی ئێرانە کە لە چاو حەشیمەت و ڕێژەی دانیشتووانی بە ڕێژەیێکی کەمتر تووشبوو و حاڵەتی نوێی کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە.

News Code 158252

Your Comment

You are replying to: .
captcha