دوایین ئاماری تووشبووانی کۆۆرۆنا لە کرماشان گەیشتە 314 کەس

بەشی کرماشان: وتەبێژی ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی ڕاگەیاند کۆی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان گەیشتە 314 حاڵەت و هەر بە هۆی ڤایرۆسەکەشەوە 35 هاووڵاتیی کرماشانی گیانیان لە دەست داوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەمە 17ی خاکەلێوەی 1399 ئیبراهیم شەکیبا وتەبێژی ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کرماشان بە هەواڵنێری کوردپرێسی ڕاگەیاند کۆی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 314 حاڵەت و هەر بە هۆی ڤایرۆسەکەشەوە 35 هاووڵاتیی کرماشانی گیانیان لە دەست داوە.

شەکیبا داوای لە هاووڵاتییان کرد پێبەند بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گوتیشی ئەگەر هاووڵاتییان بە مانەوە لە ماڵەکانی خۆیان و خۆ کەرەنتینە کردن هاوکاریی تیمەکانی بەرگری بکەن ئەوا بە زووترین کات لەو ڤایرۆسە ڕزگار دەبین و قەیرانەکە ڕوو لە کۆتایی دەبێت.

شایانی باسە پارێزگای کرماشان یەک لەو پارێزگا کوردنشینەکانی ئێرانە کە لە چاو حەشیمەت و ڕێژەی دانیشتووانی بە ڕێژەیێکی کەمتر تووشبوو و حاڵەتی نوێی کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە.

News Code 158251

Your Comment

You are replying to: .
captcha