کوردپرێس: وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان لە رایگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، ١٨تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری ھەولێر دەستنیشان کران، کە هەشت پیاو و شەش ئافرەت و چوار منداڵن، هەموویان بەرکەوتەی تووشبوویێکی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانن."
وەزارەتەکە روونیشی کردووەتەوە، تووشبووەکان دانیشتووی چەند گەڕەکێکی جیاوازی شاری هەولێرن، کۆی گشتیی توشبووانی پرسەی ماتەمینییەکەی گەڕەکی کارێزان بووە ٣٢ تووشبوو.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی، تا ئێستا ٢٢٨ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمدا تۆمارکراوە، لەو ژمارەیەش دوو حاڵەتی گیان لەدەست دان و ٧٤ حاڵەتی چاکبوونەوەش تۆمارکراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment