بەپێی هەواڵی کوردپرێس، زورفى له ئه‌کاونتى خۆى له تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووک بڵاوی کردوه‌ته‌وه، به‌شێوه‌یێکى ده‌ستوورى بۆ پێکهێنانى حکوومه‌ت راسپێردراوه و گفتوگۆکانیشی تا ته‌واوکردنى کابینه‌ى حکوومه‌ت و پێشکه‌ش کردنى به‌رده‌وام ده‌بن.
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 4-4-2020 به‌رنامه‌ى کابینه‌که‌ى پێشکه‌ش ده‌کات و به فه‌رمى داواى کۆبوونه‌وه‌ى متمانه‌دان له سه‌رۆکى په‌رله‌مان ده‌کات، حکوومه‌تێکى نیشتمانى پێکده‌هێنن که له په‌رله‌مانه‌وه شه‌رعیه‌ت وه‌رده‌گرێت ئه‌وه‌ش دواى گفتوگۆکردن له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مان بۆ جێبه‌جێ کردنى داواکاریهکانى شه‌قامى عێراقى.
سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌ى حکوومهتهکهشى، عه‌دنان زورفی روونی کردوه‌ته‌وه، حکوومه‌ته‌که‌ى کار له‌سه‌ر چوار میحوه‌ر ده‌کات:
1- چاره‌سه‌رکردنى قه‌یرانى دارایى.
2- سه‌پاندنى هه‌یبه‌تى ده‌وڵه‌ت و سه‌روه‌رى یاسا.
3- ئه‌نجام دانى هه‌ڵبژاردنێکى ئازاد و پاک و شه‌فاف.
4- باڵانس کردنى په‌یوه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانى عێراق.
سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه له راسپاردنهکهشى وتوویه‌تى "داواى لێبوردن ناکه‌م و له ئه‌رکه‌که‌م به‌رده‌وام ده‌بم بۆ پێکهێنانى حکوومه‌ت، راسپاردنهکهم ده‌ستورییه و ئه‌وانه‌ى پشتگیری‌یان کردم، بێهیوایان ناکه‌م".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment