ژماره‌ی تووشبووان له‌ ئێران 50 هه‌زار که‌سی تێپه‌ڕاند/ 3160 که‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌

به‌شی ئێران- وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران دوائاماری تووشبووانی کۆرۆنای ڕاگه‌یاند و به‌پێی ئاماره‌که‌ش تا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 14ی خاکه‌لێوه‌ی 1398 ژماره‌ی تووشبووان گه‌شتۆته‌ 50468 که‌س و 3160 هاووڵاتییش به‌هۆی کۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌.

کوردپرێس:

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 14ی خاکه‌لێوه‌ی 1399 دوکتۆر کیانووش جه‌هانپوور وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران له‌ پرێس کۆنفڕانسێکدا ڕای‌گه‌یاند: له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 2875 که‌یسی نوێی تووشبووی کۆڤیدی-19 له‌ ئێران تۆمار کراوه‌ و به‌وه‌ش ئاماری تووشبووان تا ئه‌م کاته‌ گه‌یشتۆته‌ 50 هه‌زار و 468 که‌س.

ناوبراو زیادی کرد: تاکوو ئێستا به‌خته‌وه‌رانه‌ 16 هه‌زار و 711 تووشبووی کۆرۆنا ڤایرۆسه‌که‌یان په‌ڕاندووه‌ و چاک بوونه‌ته‌وه‌ و گه‌ڕاونه‌ته‌ ماڵه‌وه‌ و گوتیشی: به‌داخه‌وه‌ له‌ ماوه‌ی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 124 که‌س به‌هۆی کۆرۆناوه‌ گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و به‌وه‌شه‌وه‌ کۆی مردووان به‌هۆی نه‌خۆشینه‌که‌ بۆته‌ 3160 که‌س.

جه‌هانپوور گوتیشی: 3 هه‌زار و 956 تووشبووی کۆرۆنا دۆخێکی ناجێگیریان هه‌یه‌.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران ڕاشی‌گه‌یاند: تاکوو ئێستا زیاتر له‌ 69 ملیۆن که‌س له‌ ماڵپه‌ڕی پشکنینی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئێران به‌ ناوی salamat.gov.ir ناونووسیان کردووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158216

Your Comment

You are replying to: .
captcha