به‌هۆی کۆرۆناوه‌ 18 پارێزگای تورکیا که‌ره‌نتین ده‌کرێن

به‌شی تورکیا- پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا له‌ تورکیا و ژماره‌ی تووشبووان بۆ زیاتر له‌ 10 هه‌زار که‌س، وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا بڕیاری دا 39 ناوچه‌ی سه‌ر به‌ 18 پارێزگای تورکیا که‌ره‌نتین بکات.

کوردپرێس:

ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ تورکیا 10 هه‌زار که‌سی تێپه‌ڕاند به‌م بۆنه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ بڕیاری که‌ره‌نتین‌کردنی 39 ناوچه‌ی سه‌ر به‌ 18 پارێزگای تورکیای ده‌رکرد.

به‌ گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا بڵاو کراوه‌ته‌وه‌، بۆ 39 شوێنی جۆراوجۆر له‌وان 1 قه‌زا، 6 گه‌ڕه‌ک، 28 گوند و 4 لادێی سه‌ر به‌ 18 پارێزگای تورکیا -که‌ ئاستی بڵاوبوونه‌وه‌ی کۆرۆناڤایرۆس له‌و شوێنانه‌ زۆر له‌سه‌ره‌وه‌یه-‌ فه‌رمانی که‌ره‌نتین ده‌رکراوه‌.

له‌ به‌یاننامه‌که‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیادا هاتووه‌: "بڕیاری که‌ره‌نتین‌کردنی پارێزگاکانی تورکیا به‌مه‌به‌ستی پێشگری له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایه‌ و هه‌نگاوه‌کانی ئیزۆله‌ی ئه‌و ناوچانه‌ش ده‌ستی‌پێکردووه‌."

شایانی باسه‌؛ پێشتریش وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له‌ ده‌وروبه‌ری پارێزگاکانی کوردنشینی وان و تۆنجه‌لی فه‌رمانی که‌ره‌نتین‌کردنی ژماره‌یێک گوند و گه‌ڕه‌کی ده‌رکردبوو.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی هابر 7

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 158186

Your Comment

You are replying to: .
captcha