کوردپرێس:
بۆ جارێ چواره‌م هێزه‌کانی تورکیا و گرووپه‌کانی سه‌ر به‌و وڵاته به‌بۆنه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناوه ئاوی خواردنه‌وه‌ی حه‌سه‌که‌یان له‌سه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌که بڕیوه و ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆته ڕۆژه‌ڤی ناوچه‌ی کوردستانی سووریا.
سۆزدار ئه‌حمه‌د هاوسه‌رۆکی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئیداره‌ی ئاوی ناوچه‌ییی حه‌سه‌که به هه‌واڵده‌ریی هاوارنیووزی ڕاگه‌یاند: "ده‌وڵه‌تی تورکیا به‌بێ هیچ هۆکارێک وێستگه‌ی پۆمپاژی ئاوی حه‌سه‌که‌ی داخستووه و ڕێگری له داخڵبوونی فه‌رمانبه‌رانیش بۆ ئه‌و وێستگه‌یه ده‌کات. وێستگه‌یێک که تورکیا ئاوه‌که‌ی بڕیوه پێداویستیی ئاوی خواردنه‌وه‌ی 460 هه‌زار مرۆڤ دابین ده‌کات. یۆنیسێفیش ڕایگه‌یاندووه که ده‌وڵه‌ته‌کان ناتوانن سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تیی مرۆڤ وه‌ک ئاو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیی سیاسی و سه‌ربازی به‌کار بێنن."
شایانی باسه؛ سه‌رێکانی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی تورکیا و سوپای ئازادی سووریا کۆنتڕۆڵ کرا و وێستگه‌ی پۆمپاژی ئاوی عه‌لووک که گرنگایه‌تیی ستراتێژیکی بۆ حه‌سه‌که و گونده‌کانی ده‌وروبه‌ری هه‌یه له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت و ئه‌وانیش ئاوه‌که‌یان وه‌ک کارتێکی سه‌ربازی بۆ گوشارخستنه سه‌ر سوپای سووریای دیموکرات له حه‌سه‌که به‌کار هێناوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment