کوردپرێس:
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكوومه‌تی هه‌رێم، له به‌رده‌وامیی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، 14 تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له شاری سلێمانی ده‌ستنیشان كران كه هه‌شت ئافره‌ت و شه‌ش پیاون.
هه‌ر به گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، پێنج له تووشبووان له ناو شاری سلێمانی و پێنجوێن و ساگێز و سیته‌ک پێشتر گه‌شتیان كردووه، حه‌وت كه‌سیش له تووشبووان له ده‌ربه‌ندیخانن و به‌ركه‌وتی تووشبوانی پێشوون، هه‌روه‌ها دوو تووشبووی نوێ له شاری سلێمانین كه پێشینه‌ی گه‌شتیان نییه.
كۆی گشتی هه‌ڵگرانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان 142 تووشبوو، له نێویاندا ٢ مردن هه‌یه و ٥٥ نه‌خۆش چاكبوونه‌ته‌وه و ئه‌وانیتر هه‌موویان له‌ژێر چاودێریی پزیشكیدان.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment