207 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کرماشان تۆمار کراوە/ 26 کەس بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە

بەشی کرماشان- بەڕێوبەری ژووری کۆنتڕۆڵکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان بە کوردپرێسی ڕاگەیاند تا ڕۆژی شەمە 9ی خاکەلێوە، 207 کەیسی تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە و 26 کەسیش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە.

کوردپرێس:

ڕۆژی شەمە 9ی خاکەلێوەی 1398 بەرانبەر بە 28ی مارچی 2020 ئیبراهیم شەکیبا بەڕێوەبەری ژووری کۆنتڕۆڵ‌کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی ڕاگەیاند تا ئەمڕۆ 207 کەیسی تووشبووی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان تۆمار کراوە و 26 کەسیش بە هۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەست داوە.

بەڕێوبەەری ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان گوتیشی: سەرباری هەموو ڕێنمایی و هۆشدارییەکانی وەزارتی تەندروستی و زانکۆ پزیشکییەکان هاووڵاتییان خەمساردن لە جیدی بوونی مەترسیی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆیە بە پێویستی دەزانین هاووڵاتییان ڕێنمایییەکان بە هەند وەربگرن.

شەکیبا زیادی کرد: ئەگەر بێتوو هاووڵاتییان گوێبیستی ڕێنمایییەکان نەبن و پێبەند نەبن بە قەدەغەکانی هاتووچۆ و خۆ کەرەنتینەکردن ئەوا کارەساتی نەخوازراو چاوەڕوانمان دەکات.

ناوبراو هەر لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆ و کەرەنتینەکانیشەوە گوتی هاتن بۆ پارێزگای کرماشان بە هەموو شارەکانیەوە قەدەغەیە و ئیدارەی پارێزگای کرماشانیش ڕێنماییی پێویستی لەو بارەیەوە دەرکردووە و پێویستە هاووڵاتییان پێبەند بن بە ڕێنمایییەکانی پارێزگا و وەزارەتی تەندروستی و زانکۆی پزیشکی.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 158143

Your Comment

You are replying to: .
captcha