بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی شارستانیی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان تا ١١ی نیسان درێژ كردەوە.
بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ڕایگەیاندووە: لە ئاگادارینامەیێكدا بڕیاری داوە، لەچوارچێوەی ڕێگری كردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق تـا ٢٠٢٠/٤/١١درێژ كردەوە.
ڕاگەیاندنی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕوونیشی كردووەتەوە: بڕیارەكە گەشتی فڕۆكەكانی مانگی سوور و سەربازیی و یارمەتییە تەندروستییەكان و فریاگوزارییەكان و بارهەڵگر (كارگۆ) ناگرێتەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment