کوردپرێس:
تاکوو ئه‌کته‌وبری 2019 که تورکیا بۆ جارێ دووهه‌م هێرشی کرده سه‌ر کورد و دوو ناوچه‌ی گرێسپی و سه‌رێکانی داگیر کرد، هێزه‌کانی ئه‌مریکا و هێزی کوردی سووریا نزیکه‌ی یه‌ک له‌سه‌ر سێی خاکی سووریایان له باکوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌ده‌سته‌وه بوو به‌ڵام له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ی هێزی کورد و ئه‌مه‌ریکا و هه‌روه‌ها کۆنتڕۆڵی ڕووسیا و ده‌وڵه‌تی سووریا له‌سه‌ر ناوچه سنوورییه‌کانی باکووری سووریا له‌گه‌ڵ تورکیا، ئاماده‌بوونی هێزی کوردی سووریا و ئه‌مریکییه‌کان له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و ناوچه‌ی نه‌وتخێزی دێره‌زوور سنووردار بۆته‌وه.
ژماره‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکا له سووریا له 2 هه‌زار هێز بۆ 500 تا 600 هێز له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا که‌م بۆته‌وه. هه‌ڵبه‌ت دوای هه‌ڕه‌شه‌ی تورکیا له هێزه‌کانی ئه‌مریکا له ئێستادا ئه‌و هێزانه به‌ره‌وڕووی هه‌ڕه‌شه‌ی ڕووسیا بوونه‌ته‌وه که هێزه‌کانیان به هاوکاریی هێزه‌کانی دیمه‌شق ده‌ورییه‌ی هاوبه‌ش له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌مریکا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا هێزه‌کانی دوو زلهێزی جیهانی چه‌ندین جار له باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌رانبه‌ر یه‌ک وه‌ستانه‌وه و ڕێگایان له‌سه‌ر کاروانه‌کانی یه‌کتری داخست و یه‌ک جاریشیان کوژرانی ئه‌نجامده‌ری هێرشکردنه سه‌ر کاروانی هێزه‌کانی ئه‌مریکای به‌دواوه بوو.
به‌ڵام ئه‌مانه ته‌نها به‌شێک له کێشه‌ی هێزه‌کانی ئه‌مریکایه که له سووریا ماونه‌ته‌وه چوونکه فه‌رمانده سه‌ربازییه‌کانی ئه‌و وڵاته له سووریا ده‌ڵێن هێزه‌کانیان له ڕێگای کاتیۆشا و درۆنه‌وه له کێڵگه نه‌وتییه‌کانی باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا و دێره‌زوور کراونه‌ته ئامانج.
فه‌رمانده‌کانی ئه‌مریکا ڕایده‌گه‌یێنن: ئامانج له به‌رده‌وامیی مانه‌وه‌یان له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کوردی سووریا پاراستنی کێڵگه نه‌وتییه‌کانه به‌ڵام له‌مدواییه‌دا له‌لایه‌ن چه‌ندین سه‌رچاوه‌ی نه‌ناسراو و له ڕێگای کاتیۆشا و درۆنه‌وه کراونه‌ته ئامانج و ئه‌م بابه‌ته‌ش کێشه‌ی بۆیان دروست کردووه.
هێزه‌کانی ئه‌مریکا به ڕادیۆ نیشتیمانیی ئه‌مریکایان گوت: هێرشی درۆنه‌کان بۆ سه‌ر هێزه‌کانی ئه‌مریکا ئه‌وه‌نده زیاد بووه که ناچار بوونه‌وه ئامێرێک بۆ داخستنی درۆنه‌کان ببه‌نه سووریا.
فه‌رمانده‌کانی ئه‌مریکا له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی هێرش بۆ سه‌ر هێزه‌کانیان ده‌ڵێین که گومانیان له هێزه‌کانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سووریا هه‌یه به‌ڵام کورده‌کان ده‌ڵێین ئه‌م هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شانه له‌لایه‌ن تورکیاوه ئه‌نجام ده‌درێت چونکه ئه‌نقه‌ره کوردی سووریا به دوژمن ده‌زانێت و له ڕێگای هه‌ڕه‌شه‌کردن له ئه‌مریکا ده‌یهه‌وێت هاوپه‌یمانیی نێوان کوردی سووریا و ئه‌مریکییه‌کان بشێوێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئاسانتر بتوانێت کوردی سووریا له‌ناو ببات.
له ڕواڵه‌تدا ئه‌مریکییه‌کان نایانهه‌وێت به‌مزووانه باکووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌جێبێڵن چوونکه ئالکس کواتارت فه‌رمانده‌ی هێزی ئه‌مریکیی جێگیر له سووریا به ڕادیۆ نیشتیمانیی ئه‌مریکای ڕاگه‌یاند که هێزه‌کانیان تا چه‌ندین مانگی دیکه‌ش له سووریا‌ن و دواتر هێزێکی نوێ ڕه‌وانه‌ی ناوچه‌که ده‌که‌ن.
ئه‌مریکییه‌کان ئاماده‌بوونی ڕووسیا له ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورد وه‌ک هه‌ڕه‌شه‌یێک بۆ خۆیان ده‌زانن و له ڕواڵه‌تدا ژماره‌یێک سه‌ربازیی ئه‌مریکیی ڕووس زمانیان هێناوه بۆ ئه‌وه‌ی زانیارییێکی زیاتر له‌باره‌ی ئامانج و هۆکاری هه‌ڕه‌شه‌ی ڕووسیا دژی سه‌ربازانی ئه‌مریکا وه‌ده‌ست بێنن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment