بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچيرڤان بارزانى، سهرۆكى ههرێمى كوردستان، بهبۆنهى جهژنى نهورۆزهوه نامهيێكى پيرۆزبايى له دۆناڵد ترهمپ سهرۆكى ئهمهريكاوه، پێگهيشت كە تێیدا هاتووە: " بەناوی گەلی ئەمەریکاوە، هیوای نەورۆزێکی خۆش بۆ ئێوە و گەلی هەرێمی کوردستانی عێراق دەخوازم".
دەقی پەیامی پیرۆزباییەكە:
بەڕێز جەنابی سەرۆک نێچیرڤان بارزانی
بەناوی گەلی ئەمەریکاوە، هیوای نەورۆزێکی خۆش بۆ ئێوە و گەلی هەرێمی کوردستانی عێراق دەخوازم.
ئێمە بەیەکەوە دەستکەوتی مەزنمان دژ بە داعش بە دەست هێناوە و بە هیواوە دەڕوانینە دەرفەتی نوێ بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابووری و ئەمنییەکانمان لەگەڵ حکوومەتی ئێوەدا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment