کوردپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان له ڕاگه‌یێندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه: "له به‌ردەوامی پشکنینه‌کان و گه‌ڕان به‌دوای گومان‌لێکراوان، تووشبوویێکی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (کۆڤیدی-19) له شاری سلێمانی دەستنیشان کرا که پیاوێکی ته‌مه‌ن 30 ساڵه و دانیشتووی شاری ده‌ربه‌ندیخانه."
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتووه: "کۆی گشتی توشبووان به کۆرۆناڤایرۆس له هه‌رێمی کوردستان گه‌یشته 100 حاڵه‌ت و دوو مردن."
شایانی باسه؛ ڕۆژی چوارشه‌ممه 25ی ئاداری 2020 دکتۆر سامان به‌رزه‌نجی وه‌زیری ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان به‌مه‌به‌ستی تاوتوێکردنی دۆخی کۆرۆنا سه‌فه‌رێکی بۆ ده‌ربه‌ندیخان ئه‌نجام دا و له‌باره‌ی ژماره‌ی تووشبووانی ده‌ربه‌ندیخانیشه‌وه ڕایگه‌یاند: ته‌نیا له قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان زیاتر له 100 نموونه‌ی پشكنین وه‌رگیراوه و 17 حاڵه‌تی پشتڕاستكراوه ڕاگه‌یێندراوه و ڕه‌وشی نه‌خۆشه‌كان باشه و هه‌ندێک نه‌خۆشیش له قۆناغی چاكبوونهوهن و دوای چاكبوونه‌وه ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه ده‌كرێن.
له ئێستادا شاری ده‌ربه‌ندیخان به‌ته‌واوه‌تی که‌ره‌نتین کراوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment