بەشی تورکیا- وەزیری بازرگانیی تورکیا رایگەیاند: ئاڵوگۆری بازرگانیی لەگەڵ عێراق بەردەوامە، بەبێ بەریەک کەوتنی شۆفێرانی بارهەڵگر و کەسەکان.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، روخسار پەکچان، وەزیری بازرگانیی تورکیا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئاڵوگۆڕی بازرگانیی نێوان تورکیا و عێراق لە رێگەی دەروازەی خاپور (ئیبراهیم خەلیل) بەردوامە، سەرەڕای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەردوو وڵات.
روخسار پەکچان وتیشی: "سەرجەم رێکارە تەندورستی و سەلامەتییەکان گیراونەتەبەر بۆ بەردەوامیی ئەو ئاڵوگۆڕە لەگەڵ گرنگترین هاوبەشی ئابوریی وڵاتەکەمان کە عێراقە".
وەزیری بازرگانیی تورکیا راشیگەیاند: پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی شۆفێرەکان و بارهەڵگرەکان دوور کەوتنەوە لە بەریەک کەوتنیان گرنگترین رێکارە کە لە دەروازی خاپور گیراوەتەبەر، وەک رێکارێکی خۆپارێزیی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.
روخسار پەکچان ئاماژەی بەوەکرد؛ هەناردەی کاڵا و شمەک بۆ عێراق نەوەستاوە، لە 24ی ئەم مانگەوە دوو هەزار و 72 بارهەڵگر نێردراوەتە ئەو وڵاتە، لەبەرامبەردا 868 بارهەڵگر لە عێراقەوە هاتوونەتە تورکیا، بەبێ ئەوەی هیچ بەریەککەوتنێک لەنێوان شۆفێرانی هەردوولا هەبێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment