کوردپرێس:
مێرال دانیش بشتاش سه‌رۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی گه‌لان (HDP) له په‌رله‌مانی تورکیا له لێدوانێکدا ڕه‌خنه‌ی گرت له وه‌لاوه‌نانی 7 شاره‌وانیی دیکه‌ی ئه‌و حیزبه له ناوچه کوردنشینه‌کان و دیاری‌کردنی قه‌یووم له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیا له جێگه‌یاندا و ڕای‌گه‌یاند: "شاره‌وانییه‌کانی سه‌ر به HDP خه‌باتێکی گه‌وره‌یان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا ده‌ست پێ‌کرد. له‌باره‌ی ده‌رمانڕێژکردنی پارکه‌کان، لابردنی کاغه‌زی پێدانی به‌های ئاو و ده‌رمانڕێژکردنی چڕوپڕی پاسه‌کانی ناو شار هه‌نگاوگه‌لێکی تایبه‌تمان گرتۆته‌به‌ر و کارتێکه‌ریی ئه‌م هه‌نگاوانه‌شمان به ئاشکرا بینی. به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسیی تورکیا که چاوی له کێشه‌ی گه‌له‌که‌ی خۆی داخستووه، نه‌یتوانی هه‌نگاوی هه‌ڵنراوی شاره‌وانییه‌کانی ئێمه ته‌حه‌مول بکات و ده‌ستێوه‌ردانی له کاری ئه‌و شاره‌وانییانه کرد که به شێوه‌یێکی کارا به‌ره‌نگاری کۆرۆنا بوونه‌ته‌وه."
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: "له حاڵێکدا که جیهان به‌ره‌وڕووی کۆرۆنا ده‌بێته‌وه، پارتی داد و گه‌شه (AKP) به‌ره‌وڕووی هه‌ده‌په و گه‌له‌که‌ی ده‌بێته‌وه. له یه‌که‌مایه‌تییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی سیاسی‌دا شتێک به ناوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ئارادا نییه. له ڕاستیدا شاره‌وانییه‌کانمان سه‌رکه‌وتنێکی گه‌وره‌یان له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنا وه‌ده‌ست هێناوه. ئه‌گه‌ر له وڵاتێکی دیموکراتیک و دادپه‌روه‌ردا ژیانمان بکردبا شاره‌وانییه‌کانمان نموونه‌ی چۆنێتیی به‌ڕێوه‌بردنی قه‌یرانیان مسۆگه‌ر ده‌کرد. به‌ڵام پاداشتی ئێمه له‌م وڵاته بووه‌ته دیاری‌کردنی قه‌یووم و وه‌لاوه‌نانی شاره‌وانه‌کانمان چوونکه ئه‌م هه‌نگاوانه‌یان به‌لا‌وه خۆش نه‌بوو. ئاک‌پارتی خه‌ریکه له‌گه‌ڵ کورد شه‌ڕ ده‌کات. له ڕاستیدا حیزبی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیاش وه‌ک ڤایرۆسێک کار ده‌کات و ته‌نها بیر له به‌رده‌وامیی ده‌سه‌ڵاتی خۆی ده‌کاته‌وه."
ناوبراو جه‌ختی کرده‌وه: "قه‌یوومه‌کانی حکوومه‌ت چ جیاوازییێکیان له‌گه‌ڵ ڤایرۆس هه‌یه؟ گه‌وره‌ترین ڤایرۆس زه‌وت‌کردنی ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌ل و وه‌لاوه‌نانی شاره‌وانانی هه‌ڵبژێردراوه. ئه‌مه ڤایرۆسی کۆرۆنای سه‌ره‌کییه. ئه‌م زه‌ینییه‌ته که ئیراده‌ی سه‌دان هه‌زار مرۆڤی زه‌وت کردووه شتێک جگه له بیرۆکه‌ی کووده‌تا نییه. مه‌ته‌لێک هه‌یه که ده‌ڵێت "گورگ ئه‌م زستانه ده‌گوزه‌رێنێت به‌ڵام سه‌رما و سۆڵه‌که‌ی له‌بیر ناباته‌وه." کورده‌کان له‌بیری نابه‌نه‌وه. گه‌ل له‌بیری ناباته‌وه. ئه‌م ڕۆژانه ده‌گوزه‌رێن و له ڕاستیدا بۆ ئه‌م ڕۆژانه لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت."
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی Mezopotamya
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment