کوردپرێس:
ڕۆژی سێشه‌ممه 5ی خاکه‌لێوه‌ی 1399 حه‌سه‌ن ڕۆحانی له کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا ئاماژه‌ی به‌و بنه‌ماڵانه کرد که سه‌فه‌ریان کردووه و بۆ پارێزگا یان شاره‌کانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و گوتی: ئێمه ژماره‌ی ئۆتۆمبێل و ته‌له‌فۆنی ئه‌و کهسانهمان له‌به‌رده‌ستدایه که له ڕۆژانی پشووی نه‌ورۆز له پارێزگاکان چوونه‌ته‌ده‌ر هه‌ر بۆیه ناتوانین له ڕێگای ئامێری گهرمپێو پشکنینیان بۆ بکه‌ین و ده‌بێ له ڕێگای ته‌له‌فۆن و ماڵپه‌ڕی پشکنینه‌وه ڕێوشوێنێکیان بۆ بگرینه‌به‌ر و ئه‌گه‌ر تووشیاری نه‌خۆشیی کۆرۆنا هاتوون پڕۆسه‌ی ده‌رمانیان بۆ ده‌ست پێبکرێت.
ناوبراو وتیشی: له کۆبوونه‌وه‌که‌دا ئاگادار بووینه‌وه که پڕۆسه‌ی هاتنی تووشیارانی کۆرۆنا بۆ نه‌خۆشخانه له پارێزگاکان که‌م بۆته‌وه و له‌لایێکی دیکه‌شه‌وه ئاماری مردووان دابه‌زیوه که هه‌ردووکیان هه‌واڵێکی گرنگه و پیشانده‌ری دروستبوونی ئه‌و ڕێوشوێنانه‌یه که تاکوو ئێستا گیراونه‌ته‌به‌ر.
ڕۆحانی جارێکی‌تر ده‌ستخۆشی له که‌رتی ته‌ندروستیی وڵات کرد که به گیانفیدایییهوه ئه‌م ئه‌رکه گرنگه و هه‌ستیاره ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ده‌ستخۆشیشی له خه‌ڵک کرد که ڕێنماییه‌کان ڕچاو ده‌که‌ن و گوتی: داتا و ئاماره‌کان ده‌ریده‌خات که زۆرینه‌ی خه‌ڵک گوێرایه‌ڵی ڕێنماییه‌کانن.
سه‌رۆک کۆماری ئێران ڕاشیگه‌یاند: ئه‌م بابه‌ته زۆر گرنگه که که‌سی تووشبوو به ڤایرۆسه‌که ده‌بێ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته له شوێنێک وه‌ک ماڵ یان نه‌خۆشخانه که‌ره‌نتین بکرێت و نابێ که‌سێک که هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌که به شێوه‌ی ئاسایی هاتوچۆ بکات به‌م بۆنه‌وه بڕیارمان دا ژماره‌یێک له کار و کۆبوونه‌وه‌کان تا ڕۆژی 15ی خاکه‌لێوه‌ی چالاکییه‌کانیان ڕابگرن.
ناوبراو باسی له‌وه کرد: کۆی گشتیی فه‌رمانبه‌رانی ده‌وڵه‌ت نزیکه‌ی 2 ملیۆن و 450 فه‌رمانبه‌رن که 1 ملیۆن و 200 هه‌زار که‌سیان فه‌رمانبه‌رانی په‌روه‌رده و زانکۆ له‌خۆ ده‌گرێته‌وه و له ڕۆژی 1ی ڕه‌شه‌مه‌وه یان چالاکییه‌کانیان ڕاگرتووه یان که‌م کردۆته‌وه.
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: که‌سانێک هه‌ن که کارگه‌لێکی هه‌ستیاریان هه‌یه و پێداویستییه گشتییه‌کان دابین ده‌که‌ن و ده‌بێ له‌سه‌ر کاره‌کانیان بن و حه‌شیمه‌تێکی زۆر نزیکه‌ی 500 هه‌زار که‌س له که‌رتی ته‌ندروستی و ده‌رماندا کار ده‌که‌ن و ژماره‌یێکیشیان له شاره‌وانییه‌کان کاری خاوێنکردنه‌وه و پاکژکردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن که پێویسته له‌سه‌ر کاره‌کانیان بن.
ڕۆحانی زیاتر وتی: نزیکه‌ی 500 هه‌زار که‌س کارگه‌لێکیان هه‌یه که ده‌کرێ یه‌ک له‌سه‌ر سێیان له کاره‌کانیان به‌رده‌وام بن و دوو له‌سه‌ر سێیان تا ڕۆژی 15ی خاکه‌لێوه له‌سه‌ر کار نه‌بن هه‌ر بۆیه بڕیارمان دا که ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه به شێوه‌ی چهرخشی کار بکه‌ن.
سه‌رۆک کۆماری ئێران له کۆبوونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆرۆنا ئاوڕی له موڕهخهسیی زیندانییان دایه‌وه و زیادی کرد: له کۆبوونه‌وه‌که‌دا بڕیار درا موڕهخهسیی زیندانییان که تا ڕۆژی 15ی خاکه‌لێوه ڕاگه‌یێندرابوو تا دوایین ڕۆژی مانگی خاکه‌لێوه درێژ بکرێته‌وه و ئه‌گه‌ر دواتر پێویست بوو بڕیارێکی دیکه بگرینه‌به‌ر.
ڕۆحانی له کۆتاییدا داوای له خه‌ڵک کرد ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌کان ڕچاو بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین به‌په‌له له‌م قۆناغه گوزه‌ر بکه‌ین.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment