موسه‌نا ئه‌مین: دادگاى فیدراڵى یاساكه‌ى په‌رله‌مان جێبه‌جێ نه‌كات عێراق به‌ره‌و قه‌یرانێكى قووڵ ده‌بات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكى په‌رله‌مانى عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئه‌و یاسایه‌ى كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌رچوووه‌ و په‌رله‌مان دایناوه دادگاى فیدراڵى جێبه‌جێ نه‌كات و پڕۆسه‌ى سیاسیی عێراق به‌ره‌و قه‌یرانێكى قووڵ ده‌بات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، موسه‌نا ئه‌مین ده‌ڵێت: ئه‌و شێوه‌ى كه ‌ئێستا له ‌ئه‌نجامه‌ ته‌زویر كراوه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ ده‌ركه‌وتوووه‌ عێراق به‌ره‌و قه‌یرانێكى قووڵتر ده‌به‌ن.

ئاماژه‌به‌وه‌ش ده‌كات "ئه‌گه‌ر ئه‌م قه‌یرانى ته‌زویر و ساخته‌كارییه‌ ڕاست نه‌كرێته‌وه ئه‌وا بۆ چوار ساڵى داهاتوو ده‌بێت له‌گه‌ڵ دۆخێكى سیاسى مامه‌ڵه‌ بكه‌ین كه‌ سه‌ره‌تایی‌ترین ماناى یاسایى بوونى تیا نییه و قه‌یران له‌ دواى قه‌یران ده‌خوڵقێنرێت."

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شڵێت: "ئه‌و هێزه‌ سیاسییانه‌ى كه‌ سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ پڕۆسه‌ى سیاسى عێراق بشێوێنن و‌ قیمه‌ت و به‌هایێکى راسته‌قینه‌ بۆ په‌رله‌مان نه‌هێڵنه‌وه‌ و‌ یه‌كێک له‌ شانازییه‌ گه‌وره‌كانى عێراق ئه‌وه‌ بوووه‌ كه ‌په‌رله‌مانێكى كاراى به‌هێزى هه‌یه‌."

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15807

Your Comment

You are replying to: .
captcha