کوردپرێس: ئەمڕۆ دووشەممە، شانەی میدیای ئەمنی عێراقی لە بەیاننامەیێكدا ڕایگەیاند هێزێكی فەوجی پێنجی سەڵاحەدینی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی سامەڕا، لەكاتی پرۆسەی پشكنین لە باخەكانی ناوچەی جەبارە لە دۆڵی ئیسحاقی، لەگەڵ ژمارەیێک تیرۆیستدا پێكداهەڵپژاون.
بەپێی بەیاننامەكە هێزەكەی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە سامەڕا توانیویەتی یەكێک لە تیرۆریستەكان بكوژێت، لە ڕووداوەكەشدا فەرماندەیێكی فەوج گیانی لەدەست داوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment