9 تووشبووى دیکه‌ی کۆرۆنا له‌ سلێمانی چاک بوونه‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ته‌ندروستیی سلێمانی چاکبوونه‌وه‌ی 9 تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنای نوێی له‌ پارێزگاکه‌دا راگه‌یاند.

کوردپرێس: له‌وباره‌یه‌وه‌ دکتۆر سه‌باح هه‌ورامی دکتۆر سه‌باح هه‌ورامی به‌ڕێوبه‌ری گشتیی ته‌ندروستیی سلێمانی له‌ تۆڕى کۆمه‌ڵایه‌تیى فه‌یسبووکه‌وه‌ بڵاویکرده‌وه‌، 9 هاوڵاتیی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا له‌ شاری سلێمانی چاکبوونه‌وه‌ و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ماڵه‌کانی خۆیان. روونیشی کردوه‌ته‌وه‌، ئه‌و تووشبووانه‌ ماوه‌یێک له‌ژێر چاودێری و چاره‌سه‌ردا بوون و ئێستا چاک بوونه‌وه‌ و ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ژیانی ئاسایی خۆیان.

تائێستا له‌ هه‌رێمى کوردستان 76 تووشبووى ڤایرۆسى کۆرۆنا تۆمار کراون " 52-یان له‌ سلێمانى، 22 له‌ هه‌ولێر، یه‌ک که‌س له‌ دهۆک و که‌سێک له‌ ئیداره‌ى راپه‌ڕین"، یه‌کێک له‌ تووشبه‌کان له‌ شارى سلێمانى گیانى له‌ده‌ست داوه‌ و 22 تووشبووش هه‌ر له‌ سلێمانى چاک بوونه‌ته‌وه‌.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئاشکرای کرد، جگه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان، 11 حاڵه‌تی دیکه‌ی تووشبوون به‌ کۆرۆنا تۆمار کراون، که‌ 7یان له‌ به‌غدان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158058

Your Comment

You are replying to: .
captcha