جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ڕانەگیراوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نیوەدەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، رەتی دەكاتەوە كە جموجۆڵی بازرگانی لە سنوورەكە راگیرابێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سیروان حوسێن، گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نیوەدەوڵەتیی حاجی ئۆمەران راگەیاندووە: "لە سنوورەكەمان رێكارە تەندروستییەكان بۆ خۆپارێزی و بڵاونەبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا توندتر كراون، بەتایبەتیش بۆ ئەو شۆفێر و كەسانەی لە دەروازەی حاجی ئۆمەران كاری بازرگانی دەكەن، جگەلە پشكنینی بەردەوام جلوبەرگی تایبەتیش بە شۆفێران دەدرێت".

گوتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نیوەدەوڵەتیی حاجی ئۆمەران، ئەو دەنگۆیانەش ڕەت دەكاتەوە كە جموجۆڵی بازرگانی لە سنوورەكە راگیرابێت و دەشڵێت: رۆژانە ئەو جۆرە خۆراک و كاڵا و سووتەمەنییە كە پەیوەستن بە ژیانی هاووڵاتیانەوە، لە وڵاتی ئێرانەوە رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكرێن.

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158056

Your Comment

You are replying to: .
captcha