کوردپرێس:
ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی ئێرانی لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردۆتەوە کە ژمارەیێک لە پزیشکانی ئێرانی نامەیێکیان بڵاو کردۆتەوە و بە سەرۆکی وڵاتانی ناوچەکەیان وتووە کە لە بەر ڕۆشناییی پەرەسەندنی گریمانەی "بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەهۆی هێرشی بایۆلۆجییانەی ئەمریکا" داوا دەکەن تاقیگەی بایۆلۆجییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە دەستبەجێ دابخرێن.
دەقی نامەکەی ئەو پزیشکە پسپۆڕە ئێرانییانە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
خاتوو سالومه زورابیشویلی، سەرۆککۆاری گورجستان
بەڕێز بەرهەم ساڵح سەرۆککۆماری عێراق
بەڕێز سۆرنبای جینبکۆف سەرۆککۆماری قرقیزستان
بەڕێز قاسم جومەرات توقایف سەرۆککۆماری قەزاقستان
بەڕێز عارف عەلەوی سەرۆککۆماری پاکستان
بەڕێز ئەشرەف غەنی سەرۆککۆماری ئەفغانستان
لەگەڵ سڵاو و ڕێزمان
وەک خۆتان ئاگادارن لەم ڕۆژانەدا تەقریبەن هەموو جیهان و ناوچەکە بە ڤایرۆسی 19-COVIDوە گلاون. ئێمە بە ناوی کۆمەڵێک لە پزیشکانی پسپۆڕی ئێرانییەوە خاون پسپۆڕیی نەخۆشییەکانی عفونی (infectious disease )، (pulmonologist)و (Asthma & Allergy) لەم ڕۆژانەدا بە چاوی خۆمان تێوەگلان و گیرۆدەبوونی ژمارەیێک لە هاووڵاتییانمان بە چاو دەبینین و وەک هەموو پزیشکانی جیهان بە شەو و بە ڕۆژ سەرقاڵی بەرەنگاربوونەوەی ئەو ڤایرۆسە و ڕزگارکردنی هاووڵاتییانمان لەو ڤایرۆسەین.
بەڵام بەڵگە و دۆکیۆمێنت و هەواڵەکان و هەروەها وتارە زانستییەکانی جیهان و میدیاکانیش لە زاری چاودێران و پسپۆڕانی ژنەتیک و بایەلۆجییەوە و هەروەهاش لە بەڵگەکانی ویکی لیکسیشدا بڵاو کراوەتەوە کە گریمانەی دەسکاری کردنی -19 (Manipulated virus) لە تاقیگە بایۆلۆجییەکان و هێرشی بایۆلۆجی (Biological attack) )ی ئەمریکا بۆ سەر وڵاتانی ڕکابەری خۆی ئێستا لە هەموو کات زیاترە.
جدیترین و فەرمیترین هەڵوێستیش لێدوانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین بوو کە ڕۆژی دووشەمە 16ی مارچی 2020 ڕایگەیاند کۆمەڵێک نیشانە و هۆکار هەن کە دەیسەلمێنێت ساڵی 2015 زانایانی ئەمریکا ڤایرۆسی کۆرۆنایان بارهێناوە و بڵاویان کردۆتەوە. زانا ئەمریکییەکان لەبارەی کۆرۆناوە زانیارییان بە چین دا و زانا چینییەکان لە ئەرشیڤەکانی خۆیاندا دەستیان بە وتارێکی زانستی گەیشت کە ساڵی 2015 لە گۆڤاری "Nature Medicine بڵاو کراوەتەوە و تێیدا ئاماژە بەوە کراوە کە زانا ئەمریکییەکان ڤایرۆسێکیان ناسیوە کە دەتوانێت ڕاستەوخۆ لە جەستەی مرۆڤدا کاریگەریی ببێت.
بەڕێزان؛
لەبەر ڕۆشناییی ئەم باسانە و گریمانەی تەداخولی ئەمریکا لە بارهێنانی کۆرۆناڤایرۆس بە زەروورەتی دەزانین کە بە مەبەستی پاراستنی گیان هاووڵاتییان و لەبە ئەوەی جیلی داهاتوو لۆمەی ئێمە و ئێوەش نەکەن کە لە بەرانبەر تاوانێکی گەورەی مرڤایەتی دەنگمان هەڵنەبڕیوە، داواتان لێدەکەین سەرنجی ئەوە بدەن کە ئەمریکا لە چەکی بایۆلۆجی دەستی هەبووە و ئومێد دەکەین بەمەش بتوانین بڕیارێکی گونجاو بدەین و کۆدەنگ بین لە سەر ئەو بڕیارە.
ئەمریکا پێشتریش هێرشی بایۆلۆجیی کردووە و چەکی بایۆلۆجیی بەکار هێناوە و نموونەکەشی ساڵی 1942 بوو کە بە فەرمانی فرانکلین ڕۆزۆلت سەرۆککۆماری ئەو کاتەی ئەمریکا لە کەمپی "دتریک مریلەند" توێژینەوە و پەرەپێدانی چەکی بایۆلۆجی لە ژێر چاودێریی ڕێکخراوێکی ناسەربازی بە ناوی (the War Reserve Service) دەستی پێکرد.
ئەمریکا بە بارهێنانی چەکی بایۆلۆجیی وەک باکتریای "باسیلۆس ئانتراسیس" بڵاوەی بە نەخۆشیی زەخمەڕەشە و فرانسیلا تۆلارنسیس باکتریا کرد کە هۆکاری نەخۆشیی "تۆلارمی" یان "یاوی کەروێشک" بوو. هەروەها بروسلا باکتریا هۆکاری نەخۆشیی "یاوی ماڵت" و باکتریای "کۆکسیلا بۆرنتی" هۆکاری نەخۆشیی "یاوی کیۆ" و ڤایرۆسی "ئانسفالیتی ئەسپی ڤێنۆزۆئێلایی" وژاری "بۆتۆلینیۆم" هۆکاری نەخۆشیی "بۆتۆلیسم" و نەخۆشیی " ئانتروتوکسین B ستافیلوکوکی" و هەروەها ڤایرۆسی "ئێبۆلا" لە زۆر جێگای جیهان. ئەمەش جگە لە هێرشە کیمیاوییەکەی سەر هێرۆشیما و ناکازاکی.
ئەسەفناکتر ئەوەیە کە ئەمریکا چەندین جار بۆ تاقی کردنەوەی چەکی بایۆلۆجی گیانی هاووڵاتییانی خۆیشی خستۆتە مەترسییەوە. بۆ نموونە ساڵی 2008 نووسینگەی وەڵامدانەوەی دەوڵەتی ئەمریکا دانی بەوەدا نا کە لەبەر تاقی کردنەوەی پڕۆژەی 112 کە ساڵی 1962 جێبەجێ کرابوو دەیان هەزار هاووڵاتیی مەدەنی کەوتوونەتە مەترسیی هۆکاری بایۆلۆجییەوە. سوپای ئەو وڵاتە نکۆڵیی لەو بابەتە کرد بەڵام ئەو نموونانەی لە هاووڵاتییان گیرابوو سەلماندی کە ژمارەیێک لە هاووڵاتییانی ئەمریکا بەو نەخۆشییە چڵکییەوە گیرۆدەن.
بەڕێزان
سەنتەری کۆنتڕۆڵ و بەرگیری کردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا (CDC) میکرۆبی بەکارهێنراو لە چەکە بایۆلۆجییەکانی بە گوێرەی ڕێژەی مەترسییەکان بە سێ دەستە دابەش کردووە و ڤایرۆسی ئەنفڵۆنزا (H1N1) و ڤایرۆسی (HIV) و ڤایرۆسی "سارس"ی خستۆتە دەستەی سێهەم کە هەموو ئەمانە دەبنە هۆی لەکارخستنی کۆئەندامی هەناسە و هەڵمژین. ئەم تاقمە میکرۆئۆرگانیزمەکان لە خۆ دەگرن کە بە ڕێژەیێکی هەرەزۆر نەخۆشی دروست دەکەن و لە بەر ئەوەی بە ئاسانی بڵاو دەبنەوە دەتوانن بە تەکنەلۆجیای بوونەوەری گۆڕینیان بەسەردا بهێنرێت بۆ ئەوەی وەک ئۆرگانیزمێکی کوشندە و وەک چەکی بایۆلۆجی بەکار بهێندرێت.
یەک لەو هۆکارانەی کە دەبێتە بەڵگە بۆ ئەوەی COVID-19 بە بەرهەمی تاقیگە بایۆلۆجییەکان بزانین ئەوەیە کە ڤایرۆسە ئیجگار لە ڤایرۆسی سارس دەچێت. سارس نەخۆشییێکی کۆئەندامی هەناسە بوو کە ساڵی 2002 لە چیندا زیاتر لە 8 هەزار هاووڵاتی تووشی بوون و 774 هاووڵاتیی چینی کوشت. تەقریبەن ئەوەش سەلمێندرا کە سارس بە دەستکاری کردنی بایۆلۆجییانە بار هێنرابوو.
لە لایێکی دیکەشەوە ئەمریکا لە پێبەندبوون بە پەیڕەوە نێودەوڵەتییەکان و تەنانەت بە بڕیار و پەیمانەکانی خۆیشییەوە، خاوەنی ناوێکی باش نیە و نموونە ئاشکراکەشی ئەمڕۆکە هاووڵاتییانی ئێران بە هەموو هەست و جەستەی خۆیان دەرکیان پێ کردووە. ئەمریکا بڕیاری دابوو سزای سەر ئێران بەشی دەرمان و یارمەتیی مرۆڤدۆستانە نەگرێتەوە بەڵام سەرباری کشانەوەی تاکلایەنە لە ڕێککەوتنی ئەتۆمیی ناسراو بە "بەرجام" هاووڵاتییان لەم دۆخە سەختەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ناچارن ئازاری ئابڵۆقەکانیش بکێشن.
هەر بۆیەش زەحمەت نیە ئەگەر بڕوامان بەوە نەبێت کە ئەمریکا پێبەند بێت بە پەیڕەو و ڕێککەوتتنی نێودەوڵەتی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی چەکی بایۆلۆجی بە نموونە ڕێککەوتنی 1925ی ژنێڤ و کۆنڤانسیۆنی نە بۆ پەرەپێدان و بەرهەمهێنان و پاشەکەوت کردنی چەکی باکتریۆلۆجی و تۆکسینی 1972. ئەمریکا تەنانەت تا ئەم کاتەش ملی بەوە نەداوە ڕێککەوتنی "نا بۆ پەرەپێدانی چەکی مێکرۆبی" واژۆ بکات.
بەڵام... ئەم چەکە بایۆلۆجییانە لە کوێ بەرهەم دەهێنرێن؟
سەرەکی ترین تاقیگە بایۆلۆجییەکانی ئەمریکا کە توانای ئەوەیان هەیە ڤایرۆس بەرهەم بهێنن "تاقیگە لێڤێڵ 4"ە ئەمریکییەکانن. بەشێک لە چاودێران بەراوردی ئەوەیان کردووە کە ژمارەی ئەو تاقیگە بایۆلۆجییانەی ئەمریکا دەگاتە 200 تاقیگە.
ئیگۆر نیکۆلین زانایێکی بوونەوەرناسیی ڕووسە کە ئیدعا دەکات ڤایرۆسی کۆرۆنا چەکی بایۆلۆجیی ئەمریکایە کە واشەنتن دژی دوژمن و ڕکابەرەکانی خۆی بەتایبەت دژی چین و ئێران بەکاری دەهێنێت.
ناوبراو دەڵێت: " لە دەوروبەری سنوورەکانی چین 25 تاقیگەی بایۆلۆجیی ئەمریکا کار دەکات. لە قەزاقستان و قرقیزستان و لائۆس و ڤیتنام و تایوان و کۆریای باشوور و فیلیپین و تایلەند و مالیزیا و تەنانەت لە ئەفغانستان و پاکستان و هەموو وڵاتانی دەوروبەری چین تاقیگەی بایۆلۆجیی ئەمریکا هەن. ئێمە ئاگادارین کە نەخۆشییێکی وەک زەخمە ڕەشە لە ساڵی 2001دا لە توێژینگەی نەخۆشییە چڵکییەکانی سوپای ئەمریکا لە واشەنتۆنەوە بڵاو بوویەوە.
لە نوێترین هەواڵیشدا لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا بڵاوی کردەوە کە پاش تاوتوێ کردنی دۆسیەی دەستەیێکی تایبەت لە بواری بەرهەم هێنانی چەکی بایۆلۆجی دەرکەوت کە ئەمریکا بە ئامانجی بەرهەم هێنانی چەندین جۆرە ڤایرۆس بۆ کوشتنی مۆرڤایەتی و بڵاوەپێکردنی نەخۆشییەکان چەندین تاقیگەی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی بایۆلۆجی لە وڵاتی گورجستان دامەزراندووە.
وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەوەشی درکاندووە کە ئەمریکا چەندین نموونەی خوێنی لە هاووڵاتییانی ڕووسی لە 300 تاقیگە کۆ کردۆتەوە بۆ ئەوەی لە دەوروبەری سنوورەکانی ڕووسیا و بۆ دروست کردنی چەکی بایۆلۆجی بەکاریان بهنێت.
بەڕێزان؛
ئێوە پێوەندیی باشتان لەگەڵ ئەمریکا هەیە و سەربازانی ئەمریکی لە خاکی ئێوەدا بوونیان هەیە. ئێستا کاتی ئەوە هاتووە کە یەک جار و بۆ هەمیشە لە مێژوودا بڕیارێکی چارەنووسساز بدەن. ئەو بڕیارەتان پێویبستە لە ڕووی مرۆڤایەتی و دادپەروەرییەوە بێت. بڕیارێک بۆ ڕووخاندن و هەڵپێچانی تاقیگە بایۆلۆجییەکانی ئەمریکا و دەرکردنی سەربازە ئەمریکییەکان لە خاکی وڵاتەکانتان.
بێگومان مەسەلە گەورەکەی وڵاتانی جیهان هەر ئەمەیە. ئایا لەگەڵ ئەمریکا دەمێننەوە یان لەگەڵ خەڵکە ستەملێکراوەکەتان دەبن؟ پشتگیریی کوشتن و توندوتیژی دەکەن یان خود پاڵپشتیی ئاشتی و دادپەرورەی و برایەتی دەکەن؟ خۆتان سەرپشکن.
ناوی پزیشکەکان:
چهارمحال و بختیاری:
1. دکتر حبیبی متخصص ریه دانشگاه علوم پزشکی شهرکرد
2. دکتر میرحسینی متخصص غدددانشگاه علوم پزشکی شهرکرد
3. دکتر شیرانی متخصص ارولوژی دانشگاه علوم پزشکی شهرکرد
4. دکتر چوپانی متخصص ارولوژی دانشگاه علوم پزشکی شهرکرد
5. دکتر پناهنده متخصص اطفال دانشگاه علوم پزشکی شهرکرد
6. دکتر فتحی پور متخصص اطفال دانشگاه علوم پزشکی شهرکرد
7. دکتر معصومی متخصص آنکلوژی دانشگاه علوم پزشکی شهرکرد
8. دکتر لیلا خواجه علی متخصص ریه
9. دکتر فریدون رحمانی متخصص عفونی
10. دکتر ابوالفضل خوشدل متخصص اطفال
11. دکترناصرخسروی متخصص عفونی
گیلان:
12. دکتر حامد نوری متخصص داخلی
13. دکتر میترا نوروزی متخصص زنان
14. دکتر شاهین فردکیا متخصص عفونی
15. دکتر آریا همتی نژآد متخصص جراح عمومی
16. دکتر شهلا یاریان متخصص عفونی
یزد:
17. دکتر شریف یزدی متخصص بیماریهای عفونی دانشگاه علوم پزشکی شهید صدوقی یزد
18. دکتر آخوندیزدی متخصص بیماریهای عفونی دانشگاه علوم پزشکی شهید صدوقی یزد
19. دکتر ملاعابدین متخصص بیماریهای عفونی دانشگاه علوم پزشکی شهید صدوقی یزد
20. دکتر محمدی متخصص بیماریهای عفونی دانشگاه علوم پزشکی شهید صدوقی یزد
21. دکتر قاسمی راد متخصص بیماریهای عفونی دانشگاه علوم پزشکی شهید صدوقی یزد
22. دکتر شریفی متخصص بیماریهای عفونی دانشگاه علوم پزشکی شهید صدوقی یزد
خراسان شمالی:
23. دکتر علی یوسفی فوق تخصص عفونی دانشگاه علوم پزشکی خراسان شمالی
24. سید احمد هاشمی فوق تخصص عفونی دانشگاه علوم پزشکی خراسان شمالی
25. محمد وثوقی فوق تخصص آسم و آلرژی دانشگاه علوم پزشکی خراسان شمالی
26. ملیحه آرش نیا فوق تخصص عفونی دانشگاه علوم پزشکی خراسان شمالی
اردبیل:
27. دکتر جعفر محمدشاهی متخصص بیماریهای عفونی
28. دکتر حسن قبادی متخصص ریه
29. دکتر ایرج فیضی جراحی ریه
30. دکتر هادی پیری متخصص میکروبیولوژی
31. دکتر سیدسعید حسینی متخصص ژنتیک
32. دکتر محسن ارزنلو متخصص ویروس و انگل شناسی
البرز:
33. دکتر عباس معینی متخصص ریه
34. دکتر الهام محمدحسینی متخصص ریه
35. دکتر حسن صداقت متخصص بیماریهای عفونی
36. دکتر ابوالقاسم افسر متخصص داخلی
37. دکتر علی ملکزاده متخصص بیماریهای عفونی و ویروس شناس
مرکزی:
38. دکترسید محمدجمالیان متخصص مسمومیتها رئیس دانشگاه علوم پزشکی اراک
39. دکترمجید اکبری متخصص میکروب شناسی دانشگاه علوم پزشکی اراک
40. دکتراسماعیل مشیری متخصص بیهوشی ومراقبتهای ویژه دانشگاه علوم پزشکی اراک
41. دکترعلیرضا کمالی متخصص بیهوشی و مراقبتهای ویژه دانشگاه علوم پزشکی اراک
42. دکترمهدی صالحی متخصص طب سنتی دانشگاه علوم پزشکی اراک
آذربایجان شرقی:
43. دکتر احد قلمی
44. دکتر علیرضا فرشی آذر
45. دکتر جواد احمدیان
46. دکتر محمد ایرجیان
47. دکتر خداداد خدادادی
فارس:
48. دکتر محمد علی داورپناه فوق تخصص عفونی
49. دکتر محمد رحیم کدیور فوق تخصص عفونی
50. دکتر غلامرضا پوردادفر فوق تخصص عفونی
51. دکتر محمد علی قیومی فوق تخصص عفونی
52. دکتر مهرداد محرابی فوق تخصص عفونی
53. دکتر حسین اسماعیل زاده فوق تخصص ریه
54. دکتر مهدی دهدشتی میکروبیولوژیست
55. دکتر جواد رنجبر میکروبیولوژیست
56. دکتر ابوطالب نیک پور میکروبیولوژیست
قم:
57. دکتر مجید محبی متخصص بیهوشی و مراقبتهای ویژه
آذربایجان غربی:
58. دکتر پیمان رفیع الدین متخصص عفونی
59. دکتر سید جلیل موسوی متخصص عفونی
60. دکتر وحید حسین پور متخصص طب اورژانس
61. دکتر سلطان پور متخصص طب اورژانس
62. دکتر مرتضی متذکر متخصص ویروس شناسی
63. دکتر انزلی متخصص طب اورژانس
قزوین:
64. دکتر نجاری متخصص عفونی، معاون بهداشتی دانشگاه علوم پزشکی قزوین
65. دکتر علی قاسمی برقی متخصص عفونی، هیأت علمی دانشگاه علوم پزشکی قزوین
66. دکتر بیژنی متخصص عفونی، هیأت علمی دانشگاه علوم پزشکی قزوین
67. دکتر علی بندرچی متخصص پاتالوژی و ویروس شناس
68. دکتر علیرضا فراست متخصص ژنتیک و ویروس شناس
69. خانم دکتر مریم جوادی متخصص علوم غذایی و تغذیه، رییس گروه تغذیه دانشگاه علوم پزشکی قزوین
کهگیلویه و بویر احمد:
70. دکتر محمد علی فلاحت بیولوژیست دانشگاه علوم پزشکی یاسوج
71. دکتر سید ذاکر سعیدی نژاد متخصص عفونی دانشگاه علوم پزشکی یاسوج
72. دکتر صفورا حجازی متخصص پاتولوژی، دانشگاه علوم پزشکی یاسوج
73. دکتر محمد یزدانپناه دانشگاه علوم پزشکی یاسوج
74. دکتر مریم مهدی پور توانا دانشگاه علوم پزشکی یاسوج
هرمزگان:
75. دکتر احمد زائری، میکروبیولوژیست دانشگاه پیام نور هرمزگان
76. دکتر احمد همایی، بیوشیمیست دانشگاه علوم پزشکی هرمزگان
77. دکتر نجاتی، متخصص بیوژنتیک دانشگاه علوم پزشکی هرمزگان
همدان:
78. دکتر فرید عزیزی جلیلیان دکترای تخصصی ویروس شناسی دانشگاه علوم پزشکی همدان
79. دکتر مهدی مجذوبیان دکترای تخصصی ویروس شناسی دانشگاه علوم پزشکی همدان
80. دکتر میعاد بنای گلریزی میکروبیولوژیست با تخصص قارچ شناسی پزشکی
خراسان جنوبی:
81. دکتر شکوه غفاری متخصص ویروس شناسی
82. دکتر داوود جوانمرد متخصص ویروس شناسی
83. دکتر مسعود ضیایی متخصص بیماریهای عفونی
84. دکتر آزاده ابراهیم زاده متخصص بیماریهای عفونی
85. دکتر زهره آذرکار متخصص بیماریهای عفونی
ایلام:
86. دکتر جهانگیر عبدی ویروس شناس
87. دکترعباس ملکی ویروس شناس
88. دکتر علی عمار لویی ویروس شناس
89. دکتر حمید تقی نژاد ویروس شناس
90. دکتر مصطفی شنبهای ویروس شناس
زنجان:
91. دکتر امیرحسین مقتدر متخصص بیماریهای عفونی
92. دکتر امیرحسین شکوری متخصص داخلی
93. دکتر محمد جعفرزاده متخصص بیماریهای عفونی
94. دکترحبیب الله طاهرخانی متخصص داخلی
95. دکتر مشهود تقی لو متخصص گوش، حلق و بینی
.96 دکتر جلیلیان تخصص ویروس شناسی
.97 دکتر توکل تخصص ریه
.98 دکتر امین ترابی پور تخصص ریه
.99 دکتر کرمی تخصص بهداشت
.100 خانم دکتر حیدرآزاد متخصص کودکان
.101 دکتر ترابی زاده تخصص بهداشت و آموزشهای بهداشتی
.102 دانشگاه علوم پزشکی جندی شاپور اهواز_خوزستان
Your Comment