بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە پەیوەندیێکی تەلەفۆنی لەگەڵ بەشار دەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ئەنجام دا لەبارەی دوا گۆڕانکارییەکان لە ئیدلیب و هەروەها ڕێککەوتنی 5ی مارس لەنێوان تورکیا و ڕووسیا لەسەر پرسی ئیدلیب.
سپۆتنیک لەمبارەوە دەنووسێت سەرۆک کۆمارانی ڕووسیا و سووریا لە گفتوگۆکەیاندا پرۆتۆکۆلی ڕێککەوتنی مۆسکۆیان لەبارەی ناوچەی ئارام لە ئیدلیب تاوتوێ کردووە و هەروەها گفتوگۆیان لەسەر کۆمیتەی داڕشتنی دەستووری نوێی سووریا و پڕۆسەی سیاسی چارەسەر کردنی قەیرانی ئەو وڵاتە کردووە.
ئەو دوو سەرۆکە لەسەر درێژەدان بە هاوکارییەکان و پەیوەندییەکانی نێوان ڕووسیا و سووریا ڕێککەوتوون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment