ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 47 کەس

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، راگه‌یه‌ندراوی ژماره‌ 24ی تایبه‌ت به‌ ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای بڵاوکرده‌وه‌.

کوردپرێس: دەقی ڕاگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستیی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان

سەبارەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان، تیمەکانی تەندروستی بۆ دۆزینەوە و پشکنینی گومانلێکراوانی هەڵگری ئەم ڤایرۆسە رۆژانە بەردەوامن بەمەش :

1- ژمارەی هاووڵاتیان کە لە کەرەنتینەکان بوون 4548 هاووڵاتین لە 26 شوێنی جیاواز، لەئێستادا تەنها 1630 هاووڵاتی لە کەرەنتین ماونەتەوە 866 لە هەولێر، 395 لە سلێمانی، 226 لە دهۆک، 38 لە هەڵەبجە، 44 لە گەرمیان، 36 لە ڕاپەرین، 25 لە کۆیە وە 2918 هاووڵاتی لە کەرەنتین دەرچوونە و گەڕانەوە ناو خانەوادەکانیان دوای تەواو بوونی ماوەی دوو هەفتە لەگەڵ کەرەنتین کردنی ژمارەیەکی تری ئەمڕۆی کەرەنتین کراو کە کۆی گشتی بریتی بوو 75 هاووڵاتی.

2- لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 178 پشکنین ئەنجامدرا کە 27 لە شاری هەولێر و 64 لە شاری سلێمانی و 87 شاری دهۆک، دەرەنجام ٦ تووشبووی نوێی دانشتووی شاری سلێمانی تۆمارکرا ،کە پێنج لە تووشبووەکان پیاون تەمەنیان 23، 40، 40، 25، 70 ساڵ لەگەڵ ئافرەتێکی تەمەن 24 ساڵ کە سێ تووشبوو خزم و بەرکەوتووی تووشبووەکەی پێشووە کە گیانی سپارد، و یەکێک لە تووشبووەکانی تر لە وڵاتی ئیسپانیا گەڕاوەتەوە.

3- کۆی گشتی هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێمی کوردستان 47 تووشبووە، لەنێویاندا 1 مردن هەیە و 13 نەخۆش بەتەواوی چاکبووەتەوە، و ئەوانی تر هەموویان لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 158029

Your Comment

You are replying to: .
captcha