کوردپرێس: له روونكردنهوهكەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر هاتووە: "دوای ئەوەی بەڵگەی سەلمێنەر کەوتنە بەردەست، بە فەرمانی دادوەر؛ رۆژگار رزگار محهمهد دەستگیر کرا و دانی بە تەواوی کارە سیخوڕییەکانی دانا و تەواوی وردەکاری لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدایە".
دهقی روونكردنهوهكه:
روونکردنەوەیێک بۆ رایگشتی
رۆژگار رزگار محهمهد پاسەوانی وەزیری دارایی کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رێباز حەملان بووە. لە کاتی ئەرکی فەرمی خۆیدا لە ژێر سەرپەرشتی و رێنمایی دەزگای زانیاری کاری سیخوڕی ئەنجام داوە بۆ بەرژەوەندیی لایەنێکی بیانی لە سەر حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرژەوەندییەکانی گەلی کوردستان، وەزارەتی دارایی و خودی وەزیری دارایی ئەو کات. دوای ئەوەی بەڵگەی سەلمێنەر کەوتنە بەردەست، بە فەرمانی دادوەر دەستگیر کرا و دانی بە تەواوی کارە سیخوڕییەکانی دانا و تەواوی وردەکاری لە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەدایە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment