یۆنان دەڵێت دەیان کوردی گومانلێکراوی دەستبەسەر کردووە و دەستی بە سەر چەکی دژەتانکدا گرتووە

بەشی جیهان- ئاژانسێکی هەواڵی یۆنانی دەڵێت 26 کەسی کورد دەستبەسەر کراون کە گومانی ئەوەیان لێدەکرێت پێوەندییان بە میلیشیا کوردەکانەوە کردبێت جگە لەوەش دەستیان بە سەر چەندین چەکی قورسدا گرتووە.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی ئیکاتیمیرینی یۆنان بگێڕانەوە لە ANA-MPAی ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە دەزگای دژەتیرۆری یۆنان 26 کەسی دەستبەسەر کردووە کەگومانی ئەوەیان لێدەکرێت پێوەندییان بە میلیشیا کوردەکانەوە کردبێت.

ئەو ماڵپەڕە ئەوەشی نووسیوە پۆلیسی یۆنان لە پڕۆسەی دەستبەسەرکردنی ئەو 26 کەسەدا ژمارەیێک نووسینگەی سەربە گرووپە کوردییەکان لە یۆنان پشکنینیانبۆ کراوە.

هەر بە پێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕەکە نووسینگەی ژمارەیێک گرووپی وەک کۆمیتەی هاوخەمی لەگەڵ زیندانییانی سیاسیی کورد لە تورکیا لەلایەن پۆلیسەوە پشکێندرا.

پۆلیس چەکە قورسەکانی لە تونێلێکدا دۆزیوەتەوە و دەستی بەسەردا گرتووە.

بڕیارە پۆلیسی یۆنان لەو بارەیەوە بەیاننامەیێک بڵاو بکاتەوە.

News Code 158010

Your Comment

You are replying to: .
captcha