کوردپرێس:
دەقی وتارەکەدا مەهدی شووشتەری سەرکونسۆڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سڵێمانی
لەگەڵ دەرکەوتنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین لە کۆتایی مانگی ئەیلولی 2019 ی زاینی، ئەم وڵاتە رێکارگەلێکی بێ پێشینەی بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی ئەو ڤایرۆسە گرتەبەر. لەسەرەتادا زۆرێک لە خەڵکی باوەڕیان وابوو کە ئەم ڤایرۆسە وەک سارس و ئیبولا لە ناوچەکانی دیکەی جیهان بڵاو نابێتەوە، بەڵام ڕەفتاری ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ئەوەی پیشان دا کە ئەم ڤایرۆسە بە پێچەوانەی ڤایرۆسەکانی پێش خۆی، سەرەڕای نەناسراوییەکەی، هێزێکی زیاتری بۆ بڵاوبوونەوە هەیە. هەرچەندە ئەم ڤایرۆسە ڕەنگە نەتوانێت زۆرینەی دانیشتوانی جیهان تووشی نەخۆشی بکات بەڵام بە دیدگایێکی خۆشبینانەوە، بەهۆی خێرایی گواستنەوەکەیەوە دەتوانێت کۆمەڵە خەڵکێکی لەبەرچاو بۆ ماوەیێکی نادیار تووش بکات کە ئەم بابەتە دەتوانێت ژیانی ئادەمیزاد و تەندروستیەکەی ڕووبەڕووی مەترسی جیددی بکاتەوە و کاریگەری نەرێنی بەرچاور بخاتەسەر کاروبارەکانی دیکەی ژیانی مرۆڤ وەک ئابووری و بژێوی خێزانەکان.
بەم شێوەیە ئابووری جیهان لە سەرەتای ساڵی 2020 ەوە ڕووبەڕووی شۆکێکی گەورە و وێرانکەر دەبێتەوە. لە لایێکی دیکەوە، بەرەنگاربوونەوە و ئیدارەدانی ئەم ڤایرۆسە پێویستی بە پێکهاتە و دامەزراوەی تەیارکراوی تەندروستی وەک نەخۆشخانە، کیت و پێداویستی پزیشکی هەیە کە بەشێکی زۆر لە توانا ئابووری و سیاسیەکانی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی بەخۆیەوە سەرقاڵ دەکات.
پەڕینەوەی خێرای ئەم ڤایرۆسە بۆ وڵاتان و ناوچە جیاوازەکانی جیهان و توشبوونی زیاد لە 160 وڵاتی جیهان بەم ڤایروسە و نزیکەی 200 هەزار توشبوو و 7 هەزار مردوو (تا ئێستا) دەرخەری ئەو ڕاستیەیە کە ئەم دیاردەیە پەیوەست بە یەک یان چەند وڵاتێکی تایبەت نییە. ئەمێستا ئەم بابەتە بە تەواوی ڕوون بووەتەوە کە ڤایرۆسی کۆرۆنا هیچ سنورێکی جوگرافی، نەژادی و ئایینی بە فەرمی ناناسێت. کۆرۆنا بووەتە هەڕەشە و مەترسیەکی هاوبەش و جیددی بۆ کۆمەڵگەی جیهان.
کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە لە هێڵی پێشەوەی بەرگری کردنە لەم ڤایرۆسە کوشندەیە. ئەگەرچی پیداویستی پزیشکی، پزیشکەکان، کادیری تەندروستی و چارەسەری ئێران، بەدانپیانانی زۆرێک لە پسپۆڕان و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکانی جیهان، یەکێکە بە باشترینەکانی جیهان و گەلی دۆست و برای عێراق و خەڵکی بەشەرەفی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ساڵانی ڕابردوودا سوودیان لە خزمەتگوزارییە پزیشکی و چارەسەریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەرگرتووە، بەڵام هەوڵ و ڕێکارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دۆزینەوە و چارەسەرکردنی نەخۆشەکان و ڕێگری کردن لە بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا و شکست پێهێنانیدا ڕووبەرووی ڕیگری تیرۆریزمی ئابووری و کردارە ستەمکار و دژەمرۆڤایەتییەکانی حکومەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران بووتەوە. بەداخەوە، رژێمی ئابڵۆقە نایاساییەکانی ئەمریکا گەشتووەتە ئەو ئاستەی کە بە ئاشکرا ناردنی دەرمان و پیداویستی پزیشکی بۆ خەڵکی ئێرانی خستوەتە بارمتەی خۆیەوە و ئاستەنگ بۆ وەدەستخستنی ئێران بە کەلوپەلی پێویستی پزیشکی بەمەبەستی بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا دروست دەکات.
چاوەڕوانیی بەجێی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تەواوی ڕێخکراوە بەرپرسە نێودەوڵەتیەکان، حکومەتەکان و گروپە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕاگەیاندنە بێ لایەنەکان و ئازادی خوازانی جیهان ئەوەیە کە لەبەرامبەر کارە زۆرملێکانی واشینگتون بۆ ئابڵۆقەدانی ستەمکارانە و تیرۆریزمی ئابووری لە دژی گەلی ئێران بوەستنەوە و هاوکاری حکومەت و گەلی ئێران بکەن بۆ شکست پێهێنانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.
ئێستاکە کە ئەم ڤایرۆسە بووەتە پەتایێکی جیهانی و ڕێکخراوی تەندروستی جیهانیش وەک هەڕەیێکی جیهانی گشتگیر ناساندویەتی، بڕوامان وایە بەرەنگاربوونەوەی کاریگەری ڤایرۆسی کوشندە و بێ ڕەحمی کۆرۆنا پێویستی بە هاوکاری و عەزمی شێلگیرانە و هاوبەشی هەموو حکوومەتەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکان هەیە کە دوور بێت لە دیدگا جیاکاری و تیروریستیەکانی وەک ئابڵۆقە دژبە مرۆڤایەتیەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە دژی گەلی ئێران.
مەهدی شووشتەری
سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران- سلێمانی
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment