نەتەوە یەكگرتووەكان داوای حكوومەتی هەرێم دەربارەی ناوچە جێناكۆكەكان ڕەت دەكاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق داواكاریێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان دەربارەی ناوچە جێناكۆكەكان ڕەت دەكاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رۆژی 14 ی حوزەیران ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی كاركردنی نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق، هەر لەو كۆبونەوەیەدا كارنامەی نێردەكەیانی بۆ ماوەی یەک ساڵ پەسەند كرد، بەپێی زانیارییەكان پێشتر حكوومەتی هەرێم داوای لە یانكۆبیچ كردبوو، لە كارنامەكەیدا داوا بكات دەسەڵاتی زیاتری پێبدەن بۆ جێبەجێ كردنی ماددەی 140، بەڵام داواكاریەكەی ڕەت كردۆتەوە، تەنها ئەوەندە لە خاڵی دووەمی بڕگەی با دا هاتووە، نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان راوێژ و هاوكاری پێشكەشی حكوومەتی عێراق و ئەنجومەنی نوێنەران دەكات، سەبارەت بە پێداچوونەوە بە دەستوور و جێبەجێ كردنی مادەكانی.

ڕەت كردنەوەی داواكاریەكەی هەرێم چەندین لێكدانەوەی بۆ كرا، لەوانەش شكست هێنانی یەكێتی و پارتی لەسەر پرسی مادەی 140 و ئەنجام نەدانی لۆبیێک بۆ پرسی كورد لە دەرەوە، دەریش كەوت لە رووی دیپلۆماسیەتێكی شكستیان هێناوە، لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا نەتەوە یەكگرتووەكان باش دەزانێت یەكێتی و پارتی لە جێبەجێ كردنی ماددەی 140 جدی نین.

نەتەوە یەكگرتووەكان چەندین ئەزمونی پێشووتری لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم هەیە، بە نموونە 17ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2007 ستیڤان دیمستۆرا، نێردەی پێشووتری نەتەوە یەكگرتووەكان لەبەردەم پەرلەمانی كوردستان داوای كرد، كورد رازی بێت بە دواخستنی جێبەجێ كردنی مادەی 140 بۆماوەی شەش مانگ بەوەش جێبەجێ كردنی مادەی 140 كە 31ی كانوونی یەكەمی ساڵی 2007 وەک دوا رۆژ دیاری كرا بوو درێژ كرایەوە بۆ 30ی حوزەیرانی ساڵی 2008، دیمستۆرا ئەو كاتە، وتی "ئەگەر رەزامەند بن لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی جێبەجێ كردنی ماددەی 140 ئەوە نەتەوە یەكگرتووەكان یارمەتیدەر دەبێت بۆ چارەسەری ئەو كێشەیە"، بەڵام دوای رەزامەندیەكەی كورد راپۆرتێكی دەربارەی كێشەی كەركووک و ناوچە جێناكۆكەكان ئامادەكرد و تێیدا پێشنیاری كرد دۆخی كەركووک و ئەو ناوچانە وەک خۆی بمێنێتەوە، بەو هۆیەوە رۆژی 10ی تەموزی ساڵی 2008 دیمستۆرا بانگهێشتی پەرلەمانی كوردستان كرا و لەگەڵ ئەندامانی پەرلەمان كۆ بووەوە، بەڵام نە دیمستۆرا مایەوە نە ماددەكەش جێبەجێ كرا.

پاشان مارتن كۆبلەر، وەک نێردەی تایبەتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق دەستبەكار بوو، ئەویش رایگەیاند: دەبێت كێشەی كەركووک و ناوچە جێناكۆكەكان بەپێی دەستوور جێبەجێ بكرێت بەڵام نەكرا.

جێبەجێ نەكردنی داواكەی یەكێتی و پارتی لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە، خوێندنەوەی ئەوەی بۆ دەكرێت كە یەكێتی و پارتی بە داواكەیانەوە دەیانەوێت لە رێگەی ئەم رێكخراوەوە گوشار لەسەر حكوومەتی عێراق دروست بكەن بۆ ئەوەی بەغدا رازی بێت بەگەڕانەوەیان بۆ ناوچە جێناكۆكەكان.

سەرچاوە: کەی ئین ئین

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 15800

Your Comment

You are replying to: .
captcha