کوردپرێس دەقی بەیاننامەکە بڵاو دەکاتەوە:
له ئێستادا ئه‌م بابه‌ته به ته‌واوی روون بووه‌ته‌وه که ڤایرۆسی کۆرۆنا هه‌ڕه‌شه‌یێکی جدیی گشتگیره که ته‌واوی کۆمه‌ڵگه‌ی مرۆڤایه‌تی به بێ ڕه‌چاوکردنی هیچ سنوورێک خستوه‌ته ژێر کاریگه‌رییه‌وه. بۆیه پێویسته ته‌واوی وڵاتان پێکه‌وه به‌بێ گوێدانه جیاوزییه سیاسی و جوگرافیه‌کان به‌ره‌نگاری ئه‌م نه‌خۆشیه کاره‌ساتباره ببینه‌وه و پێکه‌وه هاوکاریی یه‌کتر بکه‌ین بۆ که‌م کردنه‌وه‌ی ده‌رهاوێشته وێرانکه‌ره مرۆڤایه‌تی و ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی ئه‌م ڤایرۆسه.
له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژ و هه‌فته‌کانی ڕابردوودا که خه‌ڵکی ئێران پێویستیان به هاوکارییه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان بوو بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌خت و بێ ووچانی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه، به‌ڵام به‌داخه‌وه حکوومه‌تی ئه‌مریکا به‌رده‌وامه له به‌رته‌سک کردنی زیاتری بازنه‌ی ئابلۆقه‌ی ئابووری له دژی خه‌ڵکی ئێران و هه‌ڕه‌شه له دژی کڕیارانی نه‌وتی ئه‌م وڵاته که تاکه سه‌رچاوه‌ی دارایی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کرۆنایه.
زیاد له‌وه‌ش، له بارودۆخێکدا که ته‌واوی وڵاتان له نێویاندا ئێران خه‌ریکی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی کۆرۆنان، حکوومه‌تی ئه‌مریکا و به‌شێک له هاوپه‌یمانه‌کانی ئه‌م دۆخه وه‌ک هۆکارێک له دژی ئێران به‌کارده‌هێنن.
هاوکات، ئه‌گه‌رچی خه‌ڵکی ئێران ڕووبه‌ڕووی یه‌کێک له نه‌خۆشیه مه‌ترسیداره‌کان بوونه‌ته‌وه، ئه‌مریکا خه‌ریکی خراپترکردنی ئه‌م دۆخه‌ی ئێستای ئه‌و خه‌ڵکه‌یه. بێگومان، ئه‌مڕۆکه ته‌واوی جیهان له ناو به‌له‌مێکدا دانیشتوون و ئه‌گه‌ر ئه‌م به‌له‌مه کێشه‌یێکی بۆ دروست ببێت، ئه‌وا کێشه بۆ ته‌واوی سه‌رنشینانی به‌له‌مه‌که دروست ده‌بێت.
له‌به‌ر ئه‌م هۆکاره، ئه‌مریکا ده‌بێت دووربکه‌وێته‌وه له خستنه‌به‌ر مه‌ترسی ته‌ندروستی گشتی بۆ ئامانجه توندئاژۆکانی خۆی، چوونکه ئه‌م جۆره ڕه‌فتاره به پێچه‌وانه‌ی ئه‌خلاق و نه‌ریته نێوده‌وڵه‌تییه‌کانه. حیزبه سیاسیه‌کان له سه‌رتاسه‌ری جیهان به هه‌موو جۆره‌کانیه‌وه و ڕاگه‌یاندنه‌کان وه‌ک پایه‌کانی بنه‌مای دیموکراسی، ده‌بێت ئه‌م کرداره نایاسییهی حکوومه‌تی ئه‌مریکا له‌به‌رچاو بگرن و به ده‌نگی به‌رز ئیدانه‌ی بکه‌ن. ئه‌مریکا به پێچه‌وانه‌ی بانگه‌شه‌کانی خه‌ریکی فریودانی ڕای گشتیه و ئابڵۆقهگهلێکی ئامانجدار و زیره‌کانه‌ی بۆ بێ نسیب کردنی خه‌ڵکی ئێران له وه‌رگرتنی یارمه‌تییه نێوده‌وڵه‌تیه‌کان و ته‌نانه‌ت کڕینی کاڵا و ئامێره پزیشکیه‌کان به‌سه‌ر ئێران‌دا سه‌پاندووه. ئه‌مریکا پێویسته ئه‌و کۆسپانه‌ی که بوونه‌ته هۆی په‌ره‌پێدانی ته‌ندروستی جیهانی لابدات.
بۆ هەڵوەشانەوەی ئابڵۆقەکان لەڕێگای ئەم لینکەوە واژۆ لەسەر کەمپەینی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا بکەن
http://corona2plus.com/Corona2/En/Petition/
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment