بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پەروین بۆڵدان هاوسەرۆکی پارتی دیموکراتیکی گەلان (HDP) لە پەیامێکدا وێڕای ڕەخنە گرتن لە حکوومەتی تورکیا بەبۆنەی هەوڵە ناتەواوەکانی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەڵێت: دەسەڵاتی سیاسی لە تورکیا دێر دەستی دایە گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و هێشتا هیچ پلانێکی جیددی بۆ ئەم کارە لەبەردەستدا نییە.
بۆڵدان وتیشی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە بۆ یارمەتیدانی خەڵک ئەوەی بتوانێت ئەنجامی دەدات.
پەروین بۆڵدان جەختیشی کردەوە بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانە لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستمان بە هاودەنگی و یەکڕیزی هەیە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment