کوردپرێس:
کۆمپانیای نەوتی "دی ئێن ئۆ"ی نەرویجی ڕایگەیاند بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان بۆتە لەمپەر بۆ بەشێک لە پڕۆژەکانی ئەو کۆمپانیایە.
بیژەن موسەوەر ڕەحمانی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیاکە لە بەیاننامەیێکدا کە ماڵپەڕی کۆمپانیاکە بڵاوی کردۆتەوە دەڵێت ئێمە پاش نەمانی هەڕەشەی داعش دەستبەجێ دەستمان بە پڕۆژەکانمان لە هەرێمی کوردستان کردەوە و ئێستاش ئامادەین پاش نەمانی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەستبەجێ درێژە بە چالاکییەکانمان لە هەرێم بدەین.
کۆمپانیاکە ئەوەشی زیاد کردووە کە داخرانی سنوورەکانی هەرێمی کوردستان و جێبەجێ کردنی پڕۆژەی کەرەنتینەی فەرمانبەران بۆتە لەمپەر بۆ بەشێک لە کارەکانی ئەو کۆمپانیایە لە هەرێمی کوردستان.
هەر لە ڕاگەیێندراوەکەی بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیا نەوتییەکەدا نووسراوە تا کۆتاییی ئەم مانگە 4 پڕۆژەی کۆمپانیاکە لە کۆی 4 پڕۆژەکەی هەڵدەپەسێردرێت.
یەک لە پڕۆژە هەرەگەورەکانی ئەو کۆمپانیایە لە هەرێمی کوردستان پڕۆژەی 100 ملوێن دۆلاریی بیشخابوور و تاوگەیە کە لە بواری گواستنەوەی غازدا کار دەکات.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment