کوردپرێس:
سه‌رچاوه‌یێکی ئه‌منی به میدیاكانی عێراقی ڕاگه‌یاند: "سه‌ر له ئێواره‌ی ڕۆژی سێ‌شه‌ممه 17ی 3ی 2020 چوار گوللـه هاوه‌ن به سه‌ر گه‌ڕه‌كی ئیمامدا له قه‌زای خورماتوو كه‌وتنه‌خواره‌وه."
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویستووه ناو خۆی ئاشكرا بكات "به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و گوللـه هاوه‌نانه، پێنج كه‌س بریندار بوون."
هه‌ر له‌مباره‌وه ماڵپه‌ڕی ڕۆژنیووز بڵاوی کرده‌وه که چوار گوللـه هاوه‌ن به‌ر ماڵی هاووڵاتییێکی گه‌ڕه‌کی ئیمام ئه‌حمه‌دی خورماتوو که‌وتووه که به‌هۆیه‌وه ته‌واوی ئه‌ندامانی خێزانی ئه‌و ماڵه که له چوار که‌س پێکهاتبوون بریندار بوون و له نێو برینداره‌کانیشدا منداڵێک هه‌یه که به سه‌ختی بریندار بووه.
عه‌مید حوسێن عه‌لی به‌رپرسی پۆلیسی شارۆچکه‌ی خورماتوو به ڕۆژنیووزی ڕاگه‌یاند که به‌پێی لێکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان، گوللـه هاوه‌نه‌کان له پشت شاخی هه‌نجیره‌وه هه‌ڵدراون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ که‌سێک ده‌ستگیر نه‌کراوه.
خورماتوو یه‌كێكه له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و له ئێستادا له ڕووی ئیدارییه‌وه سه‌ر به پارێزگه‌ی سه‌ڵاحه‌ددینه.
هه‌روه‌ها ماڵپه‌ڕی ڕۆژنیووز له هه‌واڵێکی دیکه‌دا باسی له‌وه کرد که له سنووری ناوچه‌ی شێخ باوه له سنووری شاره‌دێی گوڵاڵه‌ی سه‌ر به شارۆچکه‌ی خانه‌قین، چه‌کدارانی داعش گوندێکیان بۆردوومان کردووه.
جه‌بار حه‌سه‌ن ئه‌فسه‌ر له پۆلیسی گوڵاڵه به ڕۆژنیووزی وت: گولـله هاوه‌نه‌کان له ناوچه‌ی توبجی ڕۆژئاوایی گوڵاڵه‌وه ئاراسته‌ی گوندی ئیسڵاح کراون و سوپای عێراقیش، که خاڵێکی سه‌ربازییان له سنووری گونده‌که هه‌یه، به توندی وه‌ڵامی داعشیان داوه‌ته‌وه به‌ڵام بۆردوومانی چه‌کدارانی داعش هیچ زیانێکی لێنه‌که‌وتووه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment