لە دژی ئەمەریکا، عێراق سکاڵانامەیێک ئاراستەەی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئەنجومەنی ئاسایش دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان به‌هۆی بۆردمانی بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی وڵاتەکەی لە فڕۆکەخانەی ناتەوای کەربەلا نامەی سکاڵای عێراقی گەیاندە ئەنجومەنی ئاسایش و نەتەوە یەکگرتووەکان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، میدلئیست نیووز بڵاوی کردەوە محەمەد حسێن بەحرەلعلووم نوێنەری هەمیشەیی عێراق لە نەتەوە یەکگرتووەکان سکاڵانامەی وڵاتەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان تۆمار کردووە بەبۆنەی بۆردمانی هێزە عێراقییەکان و هەروەها فڕۆکەخانەی ناتەواوی کەربەلا لەلایەن ئەمەریکاوە.

لەنامەکەدا هاتووە بۆردوومانی فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی كه‌ربه‌لا كه‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به‌كاری ده‌هێنن، به‌ ته‌واوی كارێكی ناره‌وایه‌ و پێچه‌وانه‌ی ئه‌و ڕاسپارده‌ و لێكگه‌یشتنانه‌یه‌ كه‌ له‌ نێوان حكوومه‌تی عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان و ڕێككه‌وتنی نێوانمانه‌.

له‌ به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ هاتووه‌، كه‌ عێراق به‌ دوو نامه‌ سكاڵا له‌ دژی ئه‌مه‌ریكا له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش دژ به‌و پێشێلكارییه‌ی واشنتن تۆمار ده‌كات.

سه‌عات یه‌كی شه‌وی پێنجشه‌م له‌سه‌ر هه‌ینی فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێنج بنكه‌ی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی و سوپا و پۆلیسیان له‌ بابل و فڕۆكه‌خانه‌ی كه‌ربه‌لای نێوده‌وڵه‌تی كرده‌ ئامانج، كه‌ به‌وهۆیه‌وه‌ دوو سه‌رباز و دوو پۆلیس و دوو هاووڵاتی مه‌ده‌نی بوونه‌ قوربانی.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157977

Your Comment

You are replying to: .
captcha