وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجام دا

بەشی جیهان- وەزیری دەرەوەی ئەمریکا پەیوەندییێکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجام دا و ڕایگەیاند ئەمریکا وەکوو رێوشوێنی بەرگری کردن لەخۆی، وەڵامی هەر هێرشێک دەداتەوە کە بکرێتە سەریان.

کوردپرێس: لە راگەیێندراوی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە هاتووە، لەبارەی ڕووداوەکانی ئەمدواییەی سەربازگەی تاجی، پۆمپەیۆ بە عادل عەبدولمەهدی راگەیاندووە: "ئەو گرووپانەی بەرپرسن لەو هێرشانە دەبێت بەسزای خۆیان بگەن و ئەمریکا لە هێرش و هەڕەشە بۆ سەر ژیانی ئەمریکییەکان خۆشنابێت و لەچوارچێوەی بەرگری کردن لەخۆی بەگوێرەی پێویست کرداری زیاتر دەنوێنیت.

پەیوەندیی تەلەفۆنی نێوان پۆمپەیۆ و عادل عەبدولمەهدی کەمتر لە 48 کاژێر دوای هێرشی دووەمی مووشەکی بۆ سەر بنکەی تاجی لە بەغدا دێت کە بەهۆیەوە سێ سەربازی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی برینداربوون.

هەفتەی رابردوو هێرشێکی دیکە کرایە سەر هەمان بنکە، بەهۆیەوە دوو سەربازی ئەمریکی و سەربازێکی بەریتانی کوژران و 12 سەربازیش بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 157963

Your Comment

You are replying to: .
captcha