بەپێی هەواڵی کوردپرێس، موراد قەرەیلان، ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی پەکەکە لە وتەکانیدا ئاماژەی دا بە هەڵبژاردنەکانی بەردەم لە تورکیا و وتی: هەندێک لە ئەتنیکە کوردەکان کە هێزی خۆجێیی بەرگریش لە نێوانیاند هەڵدەبژێردرێت تاکوو ئەمڕۆ دەنگیان بە پارتی داد و گەشە داوە. بەڵام دەزانم چیدی دەنگی پێنادەن. هۆکارەکەشی ئەگەر بپرسن ئەوەیە کە ئەوان لە شۆناسی خۆیان پشتگیری دەکەن و کوردن.
لە کوردستاندا دروست کردنی سیستەمی بەرگریی خۆجێیی، یاریی دەوڵەتی تورکیا بوو. دەوڵەتی تورکیا بۆ دروست کردنی شەڕی ناوخۆیی لە نێو کوردەکاندا ئەو کارەی ئەنجام داوە. ئێمە لە دەورانێکدا بێ ئەزموون بووین. میللەتیش نائاگا بوو. لەو بارەوە هەڵەی زۆر ڕوویدا. ئێمە هەموو هێزە بەرگرییە خۆجێییەکان وەکوو منداڵانی ئەو میللەتە چاو لێدەکەین.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی: لە ڕاستیدا هەموو حیزبە سیاسییە کوردەکان خوازیاری هاوپەیمانێتی لەگەڵ پارتی دیموکراتیکی گەلان بوون. ئێمە خوازیاری ئەوەین کە هەموو حیزبە سیاسییە کوردییەکانی تورکیا پشتگیریی هەدەپە بکەن. ئەوەش لە واقعدا هەیە، واتا لە هەڵبژادرنی سەرۆک کۆماریدا هەموویان دەنگ بە دەمیرتاش دەدەن.
سەرچاوە: هاوار نیووز
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment