عەدنان عوسمان یەکێک لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لە دیمانەیێکیدا لەگەڵ کوردپرێس، لەبارەی ئەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە هەوڵی پارتەکەی دەکەن بۆ دامەزرانی لقی سەربازی وتی: بزووتنەوەی گۆڕان قەد لقی سەربازی دانامەزرێنێت. بەڵام هەموو هەوڵەکانی دەخاتە گەڕ بۆ چەکداماڵین لە هەموو حیزبەکانی هەرێمی کوردستان.
عەدنان عوسمان کە نوێنەری پێشووی پەرلەمانی کوردستانیش بوو هەروەها دەڵێت: لە لایێکی دیکەوە، بزووتنەوەی گۆڕان لەو پرسە خافڵ نابێت کە بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات، ئەوەش تەنها لە ڕێگای لقی سەربازییەوە نیە. ڕێگاچارەی دیکەش هەیە وەکوو بوونی هێزی نەتەوەیی لە هەرێمی کوردستان کە لەژێری فەرمانی هیچ حیزبێکدا نەبێت.
ناوبراو لە لێدوانێکیدا کە دەقی ئەو لێدوانە لە ڕۆژانی داهاتوودا بڵاو دەبێتەوە وەبیری هێنایەوە: هێزی سەربازی لە هەرێمی کوردستاندا دەبێت خزمەتگوزاری خەڵک بێت، نەک ببێتە کارتی گوشار لە مقۆمقۆی حیزبی. بزووتنەوەی گۆڕان بژاردەی زۆری بۆ بەرگری کردن لە خۆی لەبەردەستدایە بەڵام بژاردەی سەربازی لە مانیفیستی ئەو حیزبەدا نییە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment