هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان له‌ که‌رکووک ده‌ست پێده‌كات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان له‌ که‌رکووک ده‌ست پێبكات و ئه‌ژمار كردنه‌وه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی چاودێرانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان ‌و به ‌سه‌رپه‌رشتیی دادوه‌رێک به‌ڕێوه‌ بچێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌حمود زێدان ڕاوێژكاری حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به ‌KNNی ڕاگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 20ی حوزه‌یران به‌ ئاماده‌بوونی چاودێرانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و به ‌سه‌رپه‌رشتیی دادوه‌رێک پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنی ده‌ستیی ده‌نگه‌كان له‌ که‌رکووک ده‌ست پێده‌كات.

به ‌گوێره‌ی هه‌مواری سێیه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پێویسته‌ ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایاری ڕابردوو له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان به‌ ده‌ست ئه‌ژمار بكرێته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 15793

Your Comment

You are replying to: .
captcha