کوردپرێس:
مورادعەلی تارتار قایمقامی قەسرشیرینی کرماشان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند دەروازەی سنووری پەروێزخان بۆ ماوەیێکی کاتی و نادیرا داخرا.
ڕاگەیاندنی بڕیارەکە لە دیوی ئێرانەوە لە کاتێکدایە کە میدیاکانی هەرێمی کوردستانیش ڕایانگەیاند بەپێی نووسراوێک کە ئاراستەی دەروازەی پەروێزخان و بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی گەرمیان کراوە، باس لەوە کراوە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی خۆپارێزی بۆ رێکخستنەوە و بەشێوەی کاتی لە 14-03-2020ـەوە تاوەکوو 16-03-2020 هاتووچۆی بازرگانی لەو سنوورە رادەگیردرێت.
لە هەمان کاتدا موختار حاجی عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی كۆمەڵگەی دەروازەی سنووریی نێودەوڵەتیی باشماخ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، " بڕیاری راگرتنی جموجۆڵی بازرگانی دەروازەی نێودەوڵەتیی باشماخ ناگرێتەوە و هاتووچۆ بەردەوامە".
Your Comment