به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یه‌کێک له‌و كێشانه‌ی به‌ره‌وڕووی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م جاره‌ی عێراق بوووه‌وه و هه‌ندێک له لایه‌ن كردیانه پاساو بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، نه‌بوونی مافی نهێنی و شاردنه‌وه‌ی ده‌نگدان بوو له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا.
عادڵ نووری ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگه‌یاند: به‌پێی ماده‌ی 49ی ده‌ستوور ده‌بێت 100% ده‌نگدان نهێنی بێت به‌ڵام هه‌مواری دووهه‌می یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان شێوازی ده‌نگدانی ئاشكرا كرد و دادگای فیدڕاڵیش ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
ناوبراو وتیشی: ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ی رابردوو كه ساخته‌كاری تێدا كرا هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه چوونكه ئه‌وه به ئاره‌زووی كه‌س نابێت.
عادڵ نووری ئاشكراشی كرد: "له‌گه‌ڵ یۆنامی دانیشتووم و باسی ساختهكارییهكانم بۆ كردن تووشی شۆک بوون و ئاشكرایان كرد تاوانی له‌و شێوه‌یه له مێژوودا ڕووی نه‌داوه."
ناوبراو ڕوونیشی کرده‌وه: به‌پێی یاسا ده‌بێت كه‌س نه‌زانێت كێ ده‌نگی به كێ داوه به‌ڵام به‌پێی ئه‌م سیسته‌مه ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان بیانه‌وێ ده‌زانن كێ ده‌نگی به كێ داوه و ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤه.
به‌پێی زانیارییه‌كان پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو دادگای فیدڕاڵی كۆتا بڕیار له‌سه‌ر یاساكه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌دات سه‌باره‌ت به هه‌ژمار كردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به ده‌ست و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌نگی پێشمه‌رگه و ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه سه‌رۆک كۆمار و كۆمیسیۆن و یه‌كێتی و پارتی تانه‌یان له‌و یاسایه داوه.
سه‌رچاوه: خه‌ڵک
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment